«سازمانناسی» (Organization Theory (Organizational studies: «بریتییە لەو تیۆرییانەی لە سازمان دەدوێن و ڕێکاری جیاوازیان لە ڕشتەی جیاوازدا شرۆڤە دەکەن. بۆ نموونە ڕێکاری ساختار، فەرمانداری، شێوازی هەڵسوکەوت و... هتد - ی سازمان، لە ڕشتەی جیاوازی وەک ئابووریی بازاڕ، دەروونناسی، جڤاتناسی و سیاسەتناسی... هتد شرۆڤە دەکەن». [1]
سازمان تێکبەستنی چەندین پەیوەندیی ئاڵۆزی مرۆڤایەتییە، لەبەر ئەوەیشە «سازمانناسی» دەبێتە زانستێکی بەرفرەوان و خاوەن ڕوانگە و ڕەهەندی جیاواز.
پاشخان
مرۆڤایەتی هەمیشە پێویستی بە خۆ ڕێکخستن، بە سازمانگەری، هەبووە و هەر زوویش سەرنجی داوەتە ئەم هونەرە و هەوڵی داوە وردەکاریی سازمان و سازمانگەری دەرک بکات. لە یۆنانی دێریندا، ئەفلاتۆن باس لە ماکی ڕێبەرایتی دەکات و ئەریستۆ لە هونەری دانوستان ورد دەبێتەوە. ئەم ڕامان و بیرکارییە لەگەڵ ڕەوتی مێژوودا گەشە دەکات.
بەدەم فرەوانبوونی پیشەسازییەوە، «سازمانناسی» بە ئوستادیی چەندین زانای وەک (Adam Smith (1723-1790 و (Karl Marx (1818-1883 و (Émile Durkheim (1858-1917 گەشە دەکات و پاشان بەتایبەتی لە بەرهەمەکانی (Frederick Winslow Taylor (1856-1915 و (Max Weber (1864-1920 ـەوە- وەک ڕشتەیەکی زانست دێتە کایەوە و لەو دەمەوە بەردەوام لە هەڵکشان و گۆڕانکاریدایە.
«سازمانناسی» وەک ڕشتەیەکی زانستی بۆ پەی بردن بە وردەکاریی سازمانگەری، لە سەدی بیستەمدا باشتر ڕسکا. دەوڵەتی هاوچەرخ بۆ چەرخاندنی پرۆسەیەکی بڕیاردانی دروست و خێرا پێویستی بە فەرمانگەی ئاڵۆز بوو.
ڕێباز و ڕوانگەی جیاواز
تیۆرییەکانی سازمانناسی دیدی خۆیان دەربارەی سازمان و ڕێبەرایەتی لە چەند ڕوانگەیەکی جیاوازدا کۆ کردۆتەوە. لێرەدا کورتەباسێکی ڕێبازە هەرە ناودارەکان بەم جۆرە دێنە بەرباس:
- ڕێبازی کارگێڕی
زۆر جار بە «ڕێبازی کلاسیک» ناوی دێت، ماوەی نێوان سەرەتای سەدەی بیستەم هەتا دەمەو کۆتای دووەم جەنگی جیهانی دەگرێتەوە. لەم ڕێبزەدا سێ ڕوانگەی جیاوا هەن:
1. «تایلەریزم» / «ڕوانگەی كاڕگێڕیی زانستانە» Taylorism / Scientific Management - داهێنەر ئەندازیاری ئەمەریکایی Frederick Winslow Taylor
2. بیرۆکراسی / کارگێڕیی بیرۆکراتانە Bureaucratic Management - داهێنەر: جڤاتناسی ئەڵمانی Max Weber
3. ڕوانگەی فایۆلیزم Fayolism - پێشی دەگوترێ «ڕوانگەی کارگێڕیی فەرمانبەرانە» Administrative Management - داهێنەر: ئەندازیاری فڕانسی Henri Fayol
- ڕێبازی جڤاکی Human Relations
لە پاش دووەم جەنگی جیهانییەوە بە ڕەوتی جیاواز گەشە دەکات، دوو ڕوانگەی جیاوازی هەیە:
1. ڕوانگەی «پەیوەندیی جڤاکی» -ی گرووپی تۆژکارانی Hawthorne بە ڕێبەرایەتیی دەروونناسی ئەمەریکایی Elton Mayo
2. ڕوانگەی «سیستەمی جڤاکی - تەکنیکی» (Sociotechnical systems (STS - داهێنەر: Tavistock Institute of Human Relations
- ڕوانگەی «هاوسەنگیی سازمان» - Chester Irving Barnard
- ڕێبازی بڕیاردان Decision-Making - ئەمیان ڕوانگەی: Herbert Simon, James March & Richard Cyert دەگرێتەوە
- ڕێبازی پێویستیی مرۆڤ و هونەری هاندان - لە بواری سازمانگەریدا تۆژینەوی دەروونناسانەی ورد دەربارەی پێداویستی، هۆکاری هاندان و تاودان هەیە، لێرەدا ئەم پێنج ڕوانگەیە دێتە پێش:
1. «تیۆریی کایەی دەروونناسانە» - ی Lewin
2. «پەیژەی پێویستی» - ی ماسلۆ Maslow
4. «تیۆریی پێویستی» - ی McClelland
5. «تیۆریی هاندەر و بێزاری» - ی Herzberg
- ڕێبازی بەستێنکرد Contingency theory
- ڕوانگەی فەرهەنگی سازمان Organizational Culture
پەراوێز
سەرچاوە
بەستەری دیکە
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.