From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی حەیفا (بە عیبری: אוניברסיטת חיפה عەرەبی: جامعة حیفا) زانکۆیەکە دەکەوێتە سەر چیای کارمێل لە شاری حەیفا لە ئیسرائیل. زانکۆی حەیفا لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٢ باوەڕپێکراوی تەواوی ئەکادیمی وەرگرتووە و بووەتە شەشەمین دامەزراوەی ئەکادیمی ئیسرائیل و چوارەم زانکۆ. زانکۆکە گەورەترین کتێبخانەی زانکۆی لە ئیسرائیل ھەیە. تا ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ١٨ ھەزار خوێندکار لە زانکۆی حەیفا وەرگیراون.[1] لە نێوان دامەزراوە باڵاکانی ئیسرائیل زانکۆی حەیفا زۆرترین ڕێژەی (٤١٪)ی خوێندکارانی عەرەب-ئیسڕائیلی ھەیە.[2]
زانکۆی حەیفا | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣ |
دامەزرێنەر | Abba Hushi |
وڵات | ئیسرائیل |
دابەشکاریی کارگێڕی | حەیفا |
پۆتانی شوێن | |
ئەندامی | International GLAM Labs Community، ORCID |
شوێنی بارەگاکان | حەیفا |
نژیاروان | ئۆسکار نیمێر |
وێبگە | http://www.haifa.ac.il/ |
پەیمانگای شوێنەوارناسی زینمان پەیمانگایەکی توێژینەوەیە لەژێر فاکەڵتی زانستە مرۆیییەکانی حەیفا.[3] لە ساڵی ١٩٨٨ بە ھاوکاری بێتی و فیلیپ زینمان دامەزراوە و تایبەتە بە شوێنەوارناسی باکووری ئیسرائیل، بە تایبەت ناوچەی دەوروبەری چیای کارمێل.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.