حکوومەتی کاتیی عێراق یان حکوومەتی ئەیاد عەلاوی، سێیەم دەسەڵاتە بەپێی ڕیزبەندی کاتیی کە لە عێراقدا پێکھێنرا، دوای لەشکرکێشی ھیزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق، کە بووە ھۆی ڕووخانی حوکمڕانی سەرۆککۆماری پێشووی عێراق سەددام حوسێن و حیزبە دەسەڵاتدارەکەی، حیزبی بەعس.[1][2][3]

زانیاریی خێرا حکوومەتی کاتیی عێراق, دامەزران ...
حکوومەتی کاتیی عێراق
Thumb
دامەزران٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤
وڵاتعێراق
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەعێراق
گۆڕدراوە لەلایەنحکوومەتی ئینتیقالی عێراق
جێگەی دەگرێتەوەھاوپەیمانیی دەسەڵاتی کاتی لە عێراق
کۆتاییھاتن٣ی ئایاری ٢٠٠٥
دایخە

حکوومەتی کاتیی لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ بۆ جێگرتنەوەی دەسەڵاتی یەکگرتووی ھاوپەیمانی و ئەنجومەنی حوکمڕانی لە عێراق پێکھێنرا، ھەروەھا بۆ بەڕێوەبردنی کارووباری عێراق بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوەکو لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٥ حکوومەتی ئینتیقالی عێراق جێگەی دەگرێتەوە. حکوومەتەکە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆمکاری عەرەبی و ھەندێک وڵاتی ترەوە دانیپێدانرا، وەک نوێنەری یاسایی عێراق، بەڵام ئەمریکا دەسەڵاتی فراوانی خۆی لە عێراقدا پاراست و بڕیاردەر بوو لە ماوەی حکوومەتی کاتیدا.

حکوومەتی کاتیی عێراق سەرۆک کۆمار و دوو جێگر و سەرۆک وەزیران و جێگرێک، ھەروەھا ٣١ وەزیر و شەش وەزیری ژن و پێنج وەزیری دەوڵەتی لەخۆگرتبوو. ئەیاد عەلاوی لە ڕێگەی دەنگدانی ناوخۆی ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراقەوە بۆ سەرۆک وەزیران ھەڵبژێردرا، باوەڕی باو ئەوە بوو کە ھەڵبژاردنەکە بە پێی ڕاسپاردەی ئەخزەر ئیبراھیمی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، بەڵام دواتر ئیبراھیمی بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاند کە لەلایەن پۆڵ بریمەرەوە فشاری لەسەر بووە بۆ ئەوەی پێشنیاری دانانی ئەیاد عەلاوی بکات بۆ ئەو پۆستە. لەکاتێکدا ئەخزەر ئیبراھیمی دوای دوو ھەفتە دەستی لە ئەرکەکەی کێشایەوە دوای ئەوەی بە «سەختی و بێزارییەکی گەورە» وەسفی کرد.

لەنێو ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئەیاد عەلاوی لە ماوەی سەرۆکایەتیی حکوومەتی کاتیدا گرتییەبەر، گەڕاندنەوەی سزای لەسێدارەدان بوو، کە لەژێر دەسەڵاتی یەکگرتووی ھاوپەیمانیدا ھەڵوەشێنرابووەوە، ھەروەھا جێبەجێکردنی یاسای فریاگوزاری و قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەندێک ناوچەی عێراق لەکاتی ڕووداوەکانی فەلووجە. و داواکردن لە ئەحمەد چەلەبی، سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی عێراق کە نووسینگەکانی چۆڵبکات، چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی دادوەرێکی دەستنیشانکراوی ئەمریکی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی حیزبەکە دەرکرد.

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.