From Wikipedia, the free encyclopedia
جەین واینمەن (بە ئینگلیزی: Jane Wyman؛ لە دایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ - مردووی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ، سەماکەر و چاکەخوازی ئەمریکی بوو،[١] لە ماوەی ژیانیدا چەند خەڵاتێکی بردووەتەوە لەوانە یەک جار خەڵاتی ئۆسکار و سێ جاریش بووەتە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب.
جەین واینمەن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jane Wyman | |
لەدایکبوون | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ St. Joseph، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ساڵ ژیاوە) Palm Springs, California، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٩٠
ناوی کاتی لەدایکبوون | Sarah Jane Mayfield |
ناوی خوازراو | Jane Wyman |
ھۆی مەرگ | ھەوکردنی جومگەکان، شەکرە |
شوێنی ناشتن | Forest Lawn Cemetery |
باوک | Manning Jeffries Mayfield |
دایک | Gladys Hope Christian |
ھاوسەر | Ernest Wyman، Myron Futterman، ڕۆناڵد ڕەیگن، Fred Karger، Fred Karger |
منداڵ | Maureen Reagan، Michael Reagan، Christine Reagan |
زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٢ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٣ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame، Golden Globe Award for Best Actress – Motion Picture Drama، Golden Globe Award for Best Actress – Motion Picture Drama، Golden Globe Award for Best Actress – Television Series Drama |
وێبگە | http://www.jane-wyman.com/ |
جەین لە ساڵی ١٩٣٣، کاتێک تەمەنی شانزدە ساڵان بوو دەستی کرد بە کاری ھوننەری، ئەمەش کاتێک بوو کە واژووی لەسەر گرێبەستێکی کۆمپانیای وارنەر برۆس کرد. ئەو لە ماوەی ژیانیدا چوار جار بووە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر، لەنێویاندا یەک جار خەڵاتەکەی بردەوە ئەمەش بۆ فیلمی (Johnny Belinda) بوو لە ساڵی ١٩٤٨.[٢][٣] لە ساڵی ١٩٧٩، فیلمی تەلەفزیۆنیی گەشتە بڕواپێنەکراوەکەی دکتۆر مێگ لۆرێل (The Incredible Journey of Doctor Meg Laurel) بووە دوایین کار بۆ جەین. ئەو جگە لە فیلم و تەلەڤیزیۆن، لە چەند پڕۆگرامێکی ڕادیۆ بەشداریی ھەبوو.
جەین لە ماوەی ژیانیدا، پێنج جار لەگەڵ چوار پیاو ھاوسەرگیری کرد، لە دیارترینیان لەگەڵ ئەکتەر و سیاسەتوانی ئەمریکی ڕۆناڵد ڕێیگن بوو لە ساڵی ١٩٤٠،[٤] بەڵام لە ساڵی ١٩٤٩ جیابوونەوە.[٥]جەین لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[٦][٧]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.