From Wikipedia, the free encyclopedia
جێریجان (بە ئینگلیزی: Jerrycan) لە ناوخۆشدا بە جلیکان ناودەبرێت، لە ھەندێک زمانی تردا پێی دەڵێن بیدۆن؛ جێریکان کۆنتەینەرێکی کانزاییە (ستیل) بەکاردێت بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی شلە سووتەمەنیەکان، کە توانای ھەڵگرتنی ٢٠ لیتری ھەیە.
جێریکان لە ساڵی ١٩٣٠ لە ئەڵمانیا دیزاین کراوە بۆ بواری سەربازی بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی سووتەمەنی. لەمڕۆدا گەشە بە دیزاینەکەی دراوەو کە ھەندێکجار لە پلاستتک دروست دەکرێن و بۆ ھەڵگرتنی ئاو و سووتەمەنی بەکاردێن . جێریکان بە چەند رەنگێک بەرھەم دەھێنرێت ئەویش بۆی جیاکردنەوەی ئاو و شلە سووتەمەنیەکانە لەیەکتری بە تایبەتی لە کاتی ھەڵگرتنی چەند سووتەمەنیەکی جیا بەیەکەوە.[1]
جێریکان مێژوویەکی سەرنجراکێشی ھەیە بەوەی کە لە ئەڵمانیا دیزاین کرا بەڵام دواتر بە ئەندازیاری گەڕانەوە، کۆپیکردن و دەسکاری کردنێکی بچووک لەلایەن ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانی دووەمەوە بەکارھێنرا.
ووشەی جێریکان لە جێری و کان ەوە ھاتووە، کە جێری نازناوێکی ئەڵمانیە لە جەنگی جیھانی دووەم بەکار دەھات و کانیش واتە قوتوی ھەڵگرتن.
جێریکانی ئەڵمانی/بەریتانی ھەتاوەکو ئەمڕۆش وەک سانداردێکی ھەڵگرتن و گواستنەوەی سووتەمەنی دادەنرێت لە سوپای ووڵاتانی ناتۆدا.
لە ساڵی ١٩٧٠ دیزاینەرێکی فینلاندی ھەستا بە درووستکردنی جێریکانێکی پلاستیکی پتەو کە سەرقاپێکی برغووی (screw) لە سەرەکەی ھەبوو و کێشیشی کەمتربوو، ئەمەش وایکرد لەناو سوپای فینلاند بەکاربھێنرێت و بە زوویش لە بازاریش بڵاوببێتەوە.
[2]ھەر یەک لە ڕەنگەکانی جێریکان مانایەکی ھەیە:
سور: بەکاردێت بۆ بەنزین
زەرد یان زەیتوونی: بەکاردێت بۆ دیزڵ
شین: بەکاردێت بۆ کیرۆسین
شینی کاڵ: بەکاردێت بۆ ئاو
ڕەش: بەکاردێت بۆ نەوت Crude
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.