From Wikipedia, the free encyclopedia
خەڵکی تاتار (بە تاتاری: tatarlar / татарлар) نەتەوەیەک لە تورکەکانن کە بە زمانی تاتاری قسە دەکەن.[27] زۆرینەی ئەم خەڵکە لە کۆماری تاتارستان کە ژمارەیان لەم ناوچەیە ٢٫٠١٢٫٥٧١ کەسە دەژین.[28]
татарлар, tatarlar | |
---|---|
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان | |
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
ڕووسیا | ٥٫٣١٩٫٨٧٧[6] |
ئۆزبەکستان | |
ئوکراینا | ٣١٩٫٣٧٧[10] |
کازاخستان | ٢٠٣٫٣٧١[11] |
تورکیا | ١٥٠٫٠٠٠–٦٫٠٠٠٫٠٠٠[3][4][5][12] |
تورکمانستان | ٣٦٫٣٥٥[13] |
قرغیزستان | ٢٨٫٣٣٤[14] |
ئازەربایجان | ٢٥٫٩٠٠[15] |
ڕۆمانیا | ٢٤٫١٣٧[16] |
مەنگۆلیا | ١٨٫٥٦٧[ژێدەر پێویستە] |
ئیسرائیل | ١٥٫٠٠٠[ژێدەر پێویستە] |
بیلاڕووس | ٧٫٣٠٠[ژێدەر پێویستە] |
فەڕەنسا | ٧٫٠٠٠[ژێدەر پێویستە] |
لیتوانیا | ٣٫٠٠٠–٧٫٢٠٠[17][18][19] |
چین | ٥٫١٠٠[20] |
کەنەدا | ٤٫٨٢٥[21] |
ئیستۆنیا | ١٫٩٨١[ژێدەر پێویستە] |
پۆڵەندا | ١٫٩١٦[ژێدەر پێویستە] |
بولگاریا | ١٫٨٠٣[22] |
فینلاند | ١٫٠٠٠[ژێدەر پێویستە] |
ژاپۆن | ٦٠٠–٢٫٠٠٠[23] |
ئوسترالیا | ٥٠٠+[24] |
کۆماری چیک | ٣٠٠+[25] |
سویس | ١٥٠[26] |
زمانەکان | |
تاتاری، ڕووسی | |
ئایین | |
زۆرینەی: ئیسلامی سوننە کەمینە: ئۆرتۆدۆکسی ڕۆژھەڵات | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
خەڵکانی تورک |
کۆمەڵێک ھۆزی مۆنگۆل کە لە سەدەی دوازدە و سێزدەی زایینیدا ھێرشیان کردە سەر ڕۆژھەڵاتی عەرەبی و وڵاتانی تری ئیسلامیی. واتای وشەی تاتار دیاری نەکراوە، بەو پێیەی بۆ چینییەکان واتای کۆچەری ھەیە و لە زمانی تورکی کۆنیشدا وشەی «تاترای» دەبینینەوە کە بە واتای ئەو سوارە دێت کە خاوەنی پۆستەیە، وا دیارە وشەی تاتار پەیوەست بووە بە سوارچاکی و بوێرییەوە، ئەمەش ھاوتایە لەگەڵ ئەو شێوازە ژیانەی کە ئەم کەسانە لە یەکەم قۆناغەکانی دەرکەوتنیان لەسەر شانۆی ڕامیاری جیھانیدا ژیاون.[29][30][31]
زمانی تاتاری (tatar tele, tatarça) زمانێکە لە بنەماڵەی زمانە تورکییەکان و زمانی فەرمیی ناوچەی تاتارستانی ڕووسیایە. ئەم زمانە لەلای تاتارەکان قسەی پێدەکرێت و لە ساڵی ٢٠١٥ نزیکەی ٥٬٢٠٠٬٠٠٠ کەس بەم زمانەیان قسە دەکرد.[32]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.