شتێکی تیژ لە کانزای ڕەق کە وەکو بەستەر بەکاردێت From Wikipedia, the free encyclopedia
بزمار یان پیچە لە بوارەکانی ئەندازیاری، دارتاشی و بیناسازی بەکاردەھێنرێت. بریتییە لە نوکێکی کانزایی تیژ، کە بەزۆری لە پۆڵا یان بۆ مەبەستی تایبەت لە ستیل و ئاسن یان سولتی ئەلەمنیۆم دروست دەکرێت. بزمارەکان بە زۆری پاڵیان پێوەدەنرێت بە چەکوش.[1]
بزماری لولدراو یان گلاوز بزمارێکی بە پێچاوپێچە کە بە دەوری ستوونێک کە لە کۆندا پەرەی سەندبوو لولی خواردووەتەوە و ھەروەھا بە پینە و پێچی لوولپێچ ناودەبرێن.[2]
لە پێک بەستنی کابینەی دارین و دەرگا و کەلوپەلی ناوماڵدا بەکار ھاتووە و چەندین بەکارھێنانی جۆراوجۆری ھەیە.
بزمارەکان بە شێوەێکی بەربڵاو بۆ مەبەستی تایبەت دروست کراون؛ ھەندێک جۆری بزمار بە تیپی (T) ئینگلیزی ئاماژەی بۆ دەکرێت، ھەندێکیشیان بەشێوەی "pins" و "clamps" دروستکراون بەگشتی بەشی سەرەوەیان پانە و بەشی خوارەوەشیان تیژە.
بزمارەکان لە دامەزراندنەکان بەکار دەھێنرێن بۆ پێکەوە گرێدانی توخمەکانی بیناسازی. ژمارەی بزمارەکانی پێویست بۆ بەیەک بەستنەکە بە دابەشکردنی ئەو ھێزەی کە دەکەویتە سەری دیاری دەکرێت.[3]
زۆرێک لە زمان زانان پێیان وایە بزمار لە بنەڕەت دا مسمار بووە کە لە زۆر کۆندا بەکار ھاتووە ،(مس+مار) کاتی کۆن کانزای مسیان تواندووەتەوە لەسەر شێوەی مار دایان ڕشتووەتەوە بۆیە پێیان وتووە مسمار کە دواتر گۆڕانکاری بەسەر دا ھاتووە و بۆ میللەتەکانی تریش چووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.