From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاپارتاید (بە ئینگلیزی: Aparteid) بە شێوەیەک لە دڕندانەترین شێوەکانی جیاوازیی ڕەگەزایەتی دەڵێن.[1] بریتییە لە سیاسەتی جیاوازیی ڕەگەزپەرستییانە، کە ڕەگەز پەرستەکانی ئەفریقای باشوور لە دژی زۆربەی دانیشتووان کە ڕەش پێست و ھیندن لەو وڵاتە بە کاریان دەھێنا.[2]
لە ڕووی زانستی زمانەنەوە ئەم زاراوەیە بە مانا لەتکردن و جیاکردنەوە دەگەیەنێت ، ئاپارتاید واتا جیاکردنەوەی ئەو خەڵک و ڕەگەزانەی کە سپی پێست نین، ناچارکردنیان و نیشتەجێکردنیان بە ناچاری کەو شوێنە و ناوچانەی کە بۆیان دادەنرێت. بێبەش کردنیان لە ھەموو مافێکی سیاسی و خوێندن و پێشکەوتن.
ئەو شوێنانەی کە بە زۆر بۆیان دیاری دەکرێت تیایا نیشتەجێ بکرێن توانای لێ دەرچوونیان نابێت. تەنانەت پێداویستییەکانی ژیانیان بۆ دابین ناکرێت.
لە ئەنجامی ڕاپەڕینی خەڵک و ھەروەھا ھەڵوێست و کرداری خەڵک و دەوڵەتە پێشکەوتووەکانی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا، ئاپارتاید بە شتێکی نائاسایی ناسراوە، دەزگای نەتەوە یەکگرتووەکان چەند جارێک ئاپارتایدی بە کرداری دژی مرۆڤ داناوە، بەڵام بە ھۆی سیاسەتی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکانەوە - کە خۆی لە خۆیدا ڕیشەو سەرچاوەی ڕەگەز پەرستییە - لە زۆربەی ئەو شوێنانەدا کە دەسەڵاتیان تیا ھەیە ئەم سیاسەتە نالەبارە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت.[3]
دوو کەس لەو کەسانەی کە دژی ئاپارتاید ھەستان ئیستیڤ بیکۆ و نێلسۆن ماندێلا بوون. ئیستیڤ بیکۆ باوەری بە حکوومەتی ڕەش پێستەکان بوو بەڵام نلسۆن ماندێلا داوای مافی بەرابەری بۆ گشت خەڵکی ئەفریقای باشوور دەکرد.
لە ساڵی ١٩٦٢ ماندێلا گیرا و لە تەمەنی ٧٢ ساڵی دا ئازاد کرا و دیسان دەستی بە چالاکی بۆ وەرگرتنی مافی مرۆڤایەتی خەڵکی ئەفریقای باشوور کردەوە.
ئەو جار اف. دەبلیو. دیکلێرک سەرۆک کۆماری ئافریقای باشوور لە گەڵ ماندێلا دانیشت و پاش ساڵێک کۆنگرەی نەتەوەیی ئافریقای باشوور سەر کەوت و نلسۆن ماندێلا بە سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور ھەڵبژێردراو سیاسەتی ئاپارتاید لەو وڵاتە لاچوو.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.