From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمایا کۆپینس (لەدایکبووی ١٩٩٤) کچە خوێندکار و چالاکوانی نیکاراگوایی-بەلژیکییە، یەکێکبوو لە کەسە کاریگەرەکانی بزووتنەوەی خوێندکارانی زانکۆی ١٩ی نیسان، بزووتنەوەکەبوو لەکاتی ناڕەزاییەکان لەدژی سەرۆکی نیکاراگوا دانیەل ئۆرتیگا دامەزرابوو. لە ساڵی ٢٠٢٠، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1]
ئەمایا کۆپینس | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٩٤ |
نەتەوە | نیکاراگوایی |
پەروەردە | زانکۆی ئۆتۆنۆمی ننەتەوەیی نیکارگوا لە لیۆن |
ئەمایا لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٤ لە برۆکسێل. باوک و دایکی کۆمەڵناس بوو، باوکی بەلژیکی ناوی فێدریکۆ کۆپینس،[2] وە دایکیشی نیکارگواییە بەناوی تامارا زامۆرا.[3] ئەمایا لە نیکارگوای دەژی و لەوێ قوتابی پزیشکییە لە زانکۆی ئۆتۆنۆمی ننەتەوەیی نیکارگوا لە لیۆن (UNAN-Leon). بڕیاریدا بچێتە پاڵ دژایەتییەکانی ٢٠١٨ی دژ بە سەرۆک دانیلە ئۆرتیگا، بۆئەمەش چووە پاڵ بزووتنەوەی خوێندکارانی زانکۆی ١٩ی نیسان.[4] ناوبراو دووجار دەستگیرکراوە، یەکەمیان لە لە نیسانی ٢٠١٨، بەبۆنەی بەشداریکردنی لە ناڕەزاییەکان دژ بە سەرۆکی وڵات،[5] دووەمجاریش لەبردنی فریاگوزاری و یارمەتی بۆ ئەو ژنە زیندانییە سیاسییانەی کەدەستیانکردبوو مانگگرتن لە خواردن.[6] ئەمایا تۆمەتبارکراوە بە تیرۆریست و دزی بەھۆی ناڕەزاییە ئاشتیخوازییەکانی دژ بە دەسەڵاتی ئۆرتیگا.[7]
ڕۆژنامەی ئیسپانی ئێل پایس ناوی ئەمایای وەک کاریگەرترین کەس لە باشووری ئەمریکا دیاریکرد.[8] لە ئازاری ٢٠٢٠، ئەمایا کۆپینس لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.