بەرھەمێنەرێکی تەلەڤیزیۆنیی ئیسپانی From Wikipedia, the free encyclopedia
ئالێکس پینا (بە ئیسپانی: Álex Pina) (لەدایکبووی ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧، پامپلۆنا، ئیسپانیا) بەرھەمھێنەری تەلەڤیزیۆنی، نووسەر، دروستکەری زنجیرە، نووسەری سیناریۆ و دەرھێنەرێکی فیلمی ئیسپانییە، کە بەم دوایییە لەڕێگەی سەرکەوتنە جیھانییەکەی درامای تاوان (ماڵی پارە) ناسرا. پێشتریش لە چەند کارێکی تردا دەرکەوتووە وەکوو: ڤیز ئە ڤیز (بەندی کرد)، ئێل ئێمبارکادێرۆ (شۆستە)، و لۆس ھۆمبرێس دی پاکۆ (پیاوەکانی پاکۆ)[1]
ئالێکس پینا | |
---|---|
لەدایکبوون | Alejandro Pina Calafi Mortnello ٢٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧ پامپلۆنا، ئیسپانیا |
نەتەوە | ئیسپانی |
زانکۆ | |
پیشە | سیناریۆنووس دەرھێنەری فیلم بەرھەمھێنەری فیلم |
ھەروەکوو ڕۆژنامەنووسێک لە ڕۆژنامەگەری (دیاریۆ ڤاسکۆ، دیاریۆ دی مایۆرکا…) و دواتر لە یۆرۆپا پرێس ئەجێنسی دەستی بە پیشەکەی کرد.
لەنێوان ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٦ وەک سیناریۆنووس و دەستکاریکەر بۆ ڤیدیۆمیدیا کاری کرد تاوەکوو دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ چووە پاڵ گلۆبۆمیدیا.
لە ساڵی ١٩٩٧دا، لە ھەمان کۆمپانیای بەرھەمھێنان، وەک سیناریۆنووسێک لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ماس کیو ئەمیگۆس دەستی بە پیشەکەی کرد، لەوێوە، دەستی بە ڕۆڵی دروستکەر و بەرھەمھێنەری جێبەجێکار لە زنجیرە ئیسپانییە کۆنباوەکانی وەکوو: لۆس سێررانۆ، لۆس ھۆمبرێس دی پاکۆ و ئێل بارکۆ کرد.[2]
لەکۆتاییی ٢٠١٦دا، دوای دەست بە کارکردنی ڤیز ئە ڤیز لەڕێگەی ئەنتینا ٣وە، پینا گلۆبۆمیدیای جێھێشت و کۆمپانیا بەرھەمھێنانەکەی خۆی، ڤانکۆڤەر میدیای دامەزراند. یەکەم بەرھەمھێنان لا کاسا دی پاپێل (ماڵی پارە) بوو، کە بۆ یەکەم جار لە ٢ی ئایاری ٢٠١٧ لەسەر ئەنتینا ٣ بە زیاتر لە ٤ میلیۆن بینەرەوە بڵاوکرایەوە.[3] زنجیرەکە لەڕێگەی نێتفلیکسەوە بە جیھاندا بڵاوکرایەوە و بووە گەورەترین سەرکەوتنی پیشەکەی، و بۆ واژووکردنی ڕێککەوتنێکی تایبەت لەگەڵ لێشاوە سەکۆیەک بۆ دروستکردن و بەرھەمھێنانی زنجیرە ڕەسەنەکان ڕابەری کرد.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.