پیتی {ۊ} From Wikipedia, the free encyclopedia
ۊ یەکێکە لە پیتەکانی ئەبجەدی کوردی و تایبەتە بە شێوەزارەکانی کوردیی باشووری و لەکیی زمانی کوردی. پاش ئەم پیتە ئەگەر حەرفی دەنگدار بێت، دەبێ "ی"ێیەکی یاریدەر لە نێوان دوو پیتەکەدا بنووسرێت وەکوو: کۊیە کە ئەگەر بە کۊە بنووسرێت زۆر ھەڵەیە و نابێ دوو پیتی دەنگدار بەدوای یەکدا بنووسرێن.[1] ئەم پیتە وەک پیتی "و" دوو شێوەی دەنگدار (ü) و نیمچە دەنگداری (ẅ) ھەیە کە بە جیاوازییەکی بچووکەوە تەلەفوز دەکرێن، بۆ نموونە حەرفی "ۊ" لە وشەی 'دۊر'دا (یانی دوور) پیتێکی دەنگدارە بەڵام لە وشەی 'قەۊ'دا (یانی قەوی، بەهێز) حەرفێکی نیمچە دەنگدارە.
کێسمەکان | |||
---|---|---|---|
تەنیا | سەرەتا | ناوین | کۆتا |
ۊ | ۊ | ۊ | ۊ |
ئەم پیتە کوردییە لە ستانداردی یوونیکۆددا:[2][3]
یوونیکۆد | ئەنجام | دەربارە |
---|---|---|
U+06CA | ۊ | واوی عەرەبی لەگەڵ دوو خاڵ لەسەری |
ھەندێ وشەی کەڵھوڕی (کوردیی باشووری) کە ئەم پیتە لە خۆ دەگرن و مانایان بە کوردیی ناوین و کوردی باکووری لەم خشتەیەی خوارەوەدا ھاتوون:
کوردیی باشووری | کوردیی ناوەندی | کوردیی باکووری |
---|---|---|
دۊر | دوور | دوور |
چۊنی | چۆنی | چاوایی |
چۊن | چوون، چونکە | چوون، چوویین، چمکی |
پۊل | پووڵ، پارە | پارە |
ئۊشم | ئێژم(جافی)، ئەڵێم | دبێژم |
قۊل | قووڵ | کوور |
بۊن | بوون | بوون |
جۊیە | جۆ | جەھ |
ھۊرد | ورد | ھوورد |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.