From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک[1][2] (بە کوردیی باکووری: Konfederalîzma demokratîk)، ناسراویشە بە کۆمۆناڵیزمی کوردی یان ئاپۆیزم،[4] چەمکێکی سیاسییە کە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکەوە داندراوە سەبارەت بە سیستەمێکی خۆڕێکخستنی دیموکراسی[5] لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی کۆنفیدڕاڵی لەسەر بنەماکانی وەک ئۆتۆنۆمی، دیموکراسی ڕاستەوخۆ، ئیکۆلۆژیای سیاسی، فێمینیزم، فرە کلتوری، بەرگریکردن لە خۆ، خۆبەڕێوەبەری و توخمەکانی ئابووری ھاوبەش.[1][5] [6] کاریگەری ئیکۆلۆژی کۆمەڵایەتی، شارەوانی ئازادیخواز. ئۆجەلان چەمکەکە وەک چارەسەرێکی سیاسی بۆ خواستە نەتەوەیییەکانی کورد، ھەروەھا کێشە بنەڕەتییەکانی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە کە ڕەگێکی قووڵی لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا ھەیە، و وەک ڕێگایەک بۆ ئازادی و دیموکراتیکردن بۆ مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیھاندا دەخاتە ڕوو.[1][5][7][8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.