From Wikipedia, the free encyclopedia
کارۆلین تەحان فەشەخ یان کارۆلین سیستەر (لە دایکبووی ١٩٧١، حەلەب) ڕاھیبەیەکی سوورییە، لە کاتی شەڕی ناوخۆیی سووریا ئاگاداری ژن و منداڵانی دیمەشق بووە. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1]
کارۆلین لە حەلەب لەدایکبووە. چووەتە پاڵ قوتابخانەی سالیزان سیستەرزی دۆنن بۆسکۆ بۆ ئەوەی ببێتە یەکێکە ل خووشکەکانی (سیستەر) کڵێسا. کارۆلین یەکێک لەفێرگەکان بەڕێوەدەبرد لە دیمەشق، تەنانەت لەکاتی شەڕی ناوخۆیی سووریاش کارەکانی ئەو فێرگەیە بەردەوام بووە، کارەکانی فێرگەکە بۆ ھەموو ژنان و منداڵانێک بووە بەبێ پرسینی پابەندبوونیان بە چ ئاینێک. لە فێرگەکە ژنان و دایکانیان فێری دوورمانیش دەکرد.[2]
لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا،[1] دوای کاندیکردنی لەلایەن ڤاتیکان کاتێک کە ئۆباما سەرۆککۆماربوو،[3] کارۆلین خەڵاتەکەی پیدرا سەرباری ئەوەی ڕەخنەی لە بڕیارەکانی ترەمپ گرتبوو دەربارەی سووریا وە ناوبراو یەکێکە لە لایەنگرانی بەشار ئەسەد. کارۆلین گومانی لەوەھەبوو کە بەشار چەکی کیمیایی لە خان سیخۆن بەکارھێنابێت، لە چاوپێکەوتنێکی ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە ترەمپ بەھێرشی فڕۆکەکانی بۆ سووریا ئەوا ھەنگاوێک لە ئاشتی دوورکەوتۆتەوە، ھەروەھا ئەوەشی وت کە ئەو سەرۆکی سوریا (بەشار ئەسەد) ی بەدڵە.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.