From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆڵس گابریێل ڤێرنێ (/vɜːrn/؛[1][2] فەڕەنسی: [ʒyl gabʁijɛl vɛʁn]؛ لەدایکبووی ٨ی شوباتی ١٨٢٨ – مردووی ٢٤ ئازاری ١٩٠٥) ڕۆماننوس، شاعیر و شانۆنووسێکی فەڕەنسی بوو. بە ھاوکاریی لەگەڵ بلاوکار پییەر-جۆڵس ھێتزڵ گەیشت بە دروستکردنی گەشتە نائاسایییەکان (Voyages extraordinaires)، کە زنجیرەیەکن لە پرفرۆشترین ڕۆمانەکان و ئەمانە لەخۆدەگرن، گەشتێک بو ناوەندی زەوی (Journey to the Center of the Earth، ١٨٦٤)، بیست ھەزار لیگ (یەکەیەکی پێوانەی درێژییە) لەژێر دەریادا (Twenty Thousand Leagues Under the Sea، ١٨٧٠)، و بە دەوری جیھاندا لە ھەشتا ڕوژدا (Around the World in Eighty Days، ١٨٧٣).
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
ژول ڤێرن | |
---|---|
Jules Verne | |
لەدایکبوون | Jules Gabriel Verne ٨ی شوباتی ١٨٢٨ Nantes |
مەرگ | ٢٤ی ئازاری ١٩٠٥ (٧٧ ساڵ ژیاوە) Amiens |
گۆڕ | Cimetière de La Madeleine d'Amiens |
زانکۆ |
|
پیشە | ڕۆماننووس، شانۆنامەنووس، شاعیر، children's writer، نووسەر، نووسەرانی خەیاڵی زانستی، Esperantist |
کارەکان | A Journey to the Center of the Earth، Five Weeks in a Balloon، From the Earth to the Moon، Michael Strogoff، The Mysterious Island، Twenty Thousand Leagues Under the Sea، گەشتێک بە دەوری جیهان لەماوەی ٨٠ رۆژ See Jules Verne bibliography |
شێواز | خەیاڵی زانستی، شانۆ، adventure novel، خەیاڵی بیرکردنەوەیی، شیعر، popular science literature، merveilleux scientifique |
ھاوسەر | Honorine du Fraysne de Viane |
مناڵ | Michel Verne |
باوان | |
خێزان | Paul Verne |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
جۆڵس بە شێوەیەکی گشتی بە نووسەرێکی گەورەی ئەدەبیی لە فەڕەنسا و زۆربەی ئەوڕوپا ناسراوە، و کاریگەرییەکی بەرفراوانی لەسەر بواری ئەدەبی نوێگەرانە و سووریالیزمی (خەیاڵی) ھەبوو. ناوبانگی جۆڵس بە ئاشکرا جیاواز بوو لە وڵاتە ئینگلیز زمانەکان کە تیایاندا بە نووسەری چیڕوکی یاخود کتێبی منداڵان ناوزەد کرابوو، ئەمەش بەھۆی ئەوەی بەشێوەیەکی بەرفراوان وبە ڕێژەیەکی بەرز ڕومانەکانی بە دەستکارییەوە وەردەگێڕدران بو سەر زمانی ئینگلیزی و چاپ دەکران. لە ساڵانی ١٩٨٠ کاندا ناوبانگە ئەدەبییەکەی دەستی کرد بە گەشەسەندن. ھەر لە ساڵی (١٩٧٩) و جۆڵس لە پلەی دووەم دێت لە نووسەرەکان لە جیھاندا کە زۆرترین بەرھەمەکانی وەرگێڕدرابێ، لە ڕیزبەندییەکەدا ا لە نێوان ئاگاسا کریستی و وڵیام شێکسپیردا دێت. ھەندێکجار جۆڵس بە باوکی «چیڕۆکی زانستی خەیاڵی» دادەنرا، نازناوێک کە بە ئێچ. جی. وێڵس و ھوگۆ گێڕنسباکیش بەخشراوە.
جۆڵس لە ٨ی شوباتی ١٨٢٨ لە ئیل فدو لە دایک بووە، کە دورگەیەکی بچۆکی دەستکردە لەسەر ڕووباری لۆیر لە ناو شاری نانتیس لە ژ. ٤ی ئۆلیڤەر-دێ-کلیسسۆن (No. 4 Rue Olivier-de-Clisson)، لە ماڵی داپیری بە ناوی دەیم سۆفی ئاڵۆت دێ لا فویێ. دایک و باوکی جۆڵس بریتی بوون لە پیێر ڤێرنێێ، پاریزەرێکی بە ڕەچەڵەک خەڵکی پڕۆڤینس بوو و سۆفی ئاڵوت دێ لا فویێ، ژنێکی خەڵکی شاری نانتیس لە خانەوادەیەکی خوجێیی دەریاوان و خاوەن کەشتی بووە و ڕەچەڵەکێکی دووری چووەتەوە سەر خەڵکی سکوتلەندا. لە ساڵی ١٨٢٩ خێزانی جۆڵس گواستیانەوە بۆ ژ. ٢ ی کوای جین باڕت (No 2 Quai Jean-Bart)، شوێنێک کە چەند سەد مەترێک دوورتر بوو و لە ھەمان ساڵدا پۆڵ ی برای لەوێ لەدایک بوو. سێ خوشک، ئانا (١٨٣٦)، ماسیلدێ (١٨٣٩)، و ماری (١٨٤٢) بە دوایدا لەدایک بوون.Dehs, Margot & Har'El 2007, I
لە ساڵی ١٨٣٤ جۆڵس لە تەمەنی شەش ساڵیدا نێردرا بۆ قوتابخانەیەک (کە شوێنی مانەوە و خواردنی دابین دەکرد) لە ناوچەی بوفێ (5 Place du Bouffay) لە شاری نانتیس. ماموستاکەیان میمی سامبین بێوەژنی کابتنێکی دەریاوان بوو کە ماوەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر ون ببوو. ماموستاکە بەزۆری لە باسی مێردەکەی بە قوتابیانی دەوت کە ئەو کەشتی شکاوە و لە شوێنێک گیری خواردووە، لە دەرئەنجامدا وەک ڕۆبینسن کڕوزۆ دەگەرێتەوە لە دوورگە بیابانییە خەیاڵییەکەی. ڕووکاری بیرۆکەی چیرۆکی ونبۆنی ڕۆبینسن بە درێژایی تەمەن لەگەڵ جۆڵس ڤێرنێ مایەوە و لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا دەرکەوت، لەوانەش دوورگە پڕ لە نھێننییەکە (The Mysterious Island، ١٨٧٤)، دووەم نیشتیمان (Second Fatherland، ١٩٠٠)، و قوتابخانەی ڕۆبینسون (The School for Robinson، 1882).Verne، Jules (2012). Vice, Redemption and the Distant Colony (بە ئینگلیزی). BearManor Media.
لە ساڵی ١٨٣٦ ڤێرنێێ بەردەوامی دا بە خوێندن لە قوتابخانەی کاسۆلیکی ئێکۆل سەینت-ستانیسلاس و لەگەڵ ڕێبازی ئایینی باوکیدا خۆی گونجاند. جۆڵس بە خێرایی خۆی دەرخست بەھۆی لەبەرکردن و گوتنەوەی دەقاودەق لە بوارەکانی جوگرافیا، زمانی یونانی، زمانی لاتینی، و گۆرانی وتن. لە ھەمان ساڵی (١٨٣٦) پیێر ڤێرنێ خانووێکی گەشتیاری لەسەر ڕۆباری لوور لە ناوچەی ڕێفورمس (29 Rue des Reformes) لە گوندی چانتینای (Chantenay کە ئێستا بەشێکی نانتسە) کڕی. بەھۆی دەفتەرە یادگارییە پۆختەکەی (یادگارییەکانی منداڵی و گەنجی) جۆڵس بیری جوانییە دڵڕفێنەکەی ڕۆبار و جموجۆڵی کەشتییە بازرگانییەکانی کەوتەوە. ھەروەھا پشووەکانی خوی لە بڕەینس بەسەر دەبرد لە خانوی مامی کە ناوی پڕۆدێنت ئاڵوتێ بوو و کەسێکی خانەنشینی خاوەن مەڕدار بوو زۆر شوێنی دونیا گەڕابوو و وەک سەرۆک شارەوانی بڕەینس لە ١٨٢٨ تا١٨٣٧خزمەتی کردبوو. جۆڵس تامی لە
یاری کردن (Game of the Gooseیاری قازی سەرتەختەی ماوە درێژ) بوو لە گەڵ مامی و ھەروەھا ناوی یارییەکە و ناوی مامی چووە ناو دوو لە ڕوومانەکانی دواتری (The Will of an Eccentric (1900) و Ruber the Conqueror (1886) بەپێی ڕێزبەندی).«Travel to Amiens: Follow in the Footsteps of Author Jules Verne». France Today. France Media Ltd. ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
بەپێی ئەفسانە (ئەفسانە دەڵێ) لە ساڵی ١٨٣٩ لە تەمەنی ١١ ساڵیدا جۆڵس بە نھێنی شوێنێکی بە دەست ھێنا وەک مناڵێکی خزمەتکاری سەر کەشتییەکی سێ چاڕۆکەداربەناوی ڕەنگ سوور (شیلانی) بە مەبەستی گەشت کردن بو ئیندیێس (Indies باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەتایبەت ئەندەنوسیاو فیلیپین) و ھێنانەوەی ملوانکەیەکی شیلانی (ڕەنگ سوور) بو کاڕۆڵاین ی ئامۆزای. لە ئێوارەکەدا کەشتی یەکە دەستی بە گەشتەکەی کرد بو ئیندیێس. سەرەتا لە ناوچەی پیمبۆف (Paimbeouf) وەستا، ئەو شوێنەی کە پیێر ڤێرنێ لە کاتی خویدا گەیشت بۆ بینینی کوڕەکەی و گەراندنەوەی و پەیمانی لێوەرگرت کە «تەنھا لە خەیاڵیدا گەشت بکات» نەک ڕاستەقینە. ئێستا ئەفسانەکە ناسراوە بەوەی کە چیڕۆکێکە زیادەڕەوی تێداکراوە و لەلایەن یەکەم نووسەر (نووسەری ژیاننامەی جۆڵس) داھێنراوە کە مارگێریت ئاڵۆتێ دی لا فویێ ی خوشکزای بوو کە ھەرچەندە لەوانەیە لە ڕۆداوێکی ڕاستەقینەوە سەرچاوەی گرتبێ. لە ساڵی ١٨٤٠ خێزانی جۆڵس دوبارە گواستیانەوە بۆ بینایەکی گەورە لە ناوچەی جین جاکس (No. 6 Rue Jean-Jauqes-Rousseau) و ھەر لەو شوێنە بچووکترین مناڵی ئەو خێزانە کە ماری بوو لە دایک ببوو لە ساڵی ١٨٤٢. لە ھەمان ساڵدا جۆڵس چووە قوتابخانەیەکی تری ئایینی بە ناوی، The petite Seminaire de Saint-Donatien، وەک قوتابییەکی ڕانەھاتوو (کەم شارەزا). ڕۆمانە تەواو نەکراوەکەی جۆڵس بەناوی قەشە (A Priest in 1839) کە وەسفی مەدرەسەی کاسوڵیکی دەکات لە کەمکردنی ڕێزو نرخی وەرزی خوێندن، لە تەمەنی ھەرزەکاری و سەرەتای کارە پەخشانییەکانی بە مەبەستی مانەوە نووسراوە. لە ساڵی ١٨٤٤ بو ١٨٤٦ جۆڵس و براکەی نێردرانە قوتابخانەی لایس ڕۆیال (Lycee Royal) لە نانتیس. دوای تەواو کردنی پولەکان لە زانستی ڕەوانبێژی و فەلسەفە، چووە ئەکادیمیای نیشتیمانی فەڕەنسی لە شاری ڕینیس (Rennes) و پلەی باشەی لە ٢٩ تەممووزی ١٨٤٦ بەدەست ھێنا.Haszpra O. (1999): Jules Verne pri la lingvo Esperanto - in hungarian: - Scienca Revuo, 3, 35-38. Niederglat
لە ساڵی ١٨٤٧ کاتێک جۆڵس ١٩ ساڵ بوو، بە گەرمی دەستی کرد بە نووسینی بەرھەمی ئەدەبی درێژ لەسەر شێوازی ڤیکتور ھۆگۆ، دەستی کرد بە نووسینی ڕۆمانی Un pretre لە ١٨٣٩ و نووسینی دوو شانۆنامە کە بریتی بوون لە Alexandre VI and La Conspiration des poudres (پیلانی باڕووت)، تا ئەو کاتەی تەواویکردن. ھەرچونێک بێت، باوکی جۆڵس دەیویست جوڵس ھەمان ئەو کارەی خێزانەکەی بە میرات بۆ بمێنێنەوە، کە بریتی بوو لە کارکردن لە گەڵ یاسا و دادگا یاخود کاری پارێزەری، بۆیە دڵگران نەبوو و لای ئاسایی بوو کە جۆڵس، کۆڕی یەکەمی خێزانەکەی، ھەوڵ نادات لە ڕێی ئەدەبەوە بژێوی پەیدا بکات.
لە ساڵی ١٨٤٧ جۆڵس لەلایەن باوکییەوە نێردرا بو پاریس بە پلەی یەکیش بە مەبەستی خوێندنەکەی لە قوتابخانەی یاسا، و ھەروەھا بە مەبەستی دوورخستنەوەی لە نانتیس بە شێوەیەکی کاتی (بەپێی وتەی خێزانەکەی). کاروڵاینی ئاموزای، کە جۆڵس لە پەیوەندی خوشەویستی دابوو لەگەڵی، لە ٢٧ ی نیسانی ١٨٤٧ ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئێمیڵی دیزونەی کە کەسێکی تەمەن ٤٠ ساڵ بوو و دواتر ٥ منداڵیشی لێی ھەبوو. دوای مانەوەیەکی کورت لە پاریس و تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەکانی ساڵی یەکەمی یاسا، گەڕایەوە بو نانتیس بو ئەوەی یارمەتی باوکی بدات لە خو ئامادەکردن بو ساڵی دووەمی خوێندن (قوتابیانی ھەرێمی بەشی یاسا لەم ناوچەیە پێویست بوو بچن بۆ پاریس بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان). لەو ماوەیەی لە نانتیس بوو چاوی بە ڕۆز ھێرمینی ئاڕناود گڕوسێتیر کەوت کە ژنێکی گەنج و ساڵێک لە خوی بەتەمەنتر بوو و بە بەھێزی کەوتە داوی خۆشەویستییەوە لەگەڵی. جۆڵس ٣٠ شیعری تەرخان کرد بو ڕۆز لەوانەش کچی ھەوا (The Daughter of Air) کە بە قژ زەرد (قژکاڵ) و دڵڕفێن و باڵابەرز و ڕوونوەسفی دەکرد. خۆشەویستییەکەی جۆڵس پێدەچێ بە لایەنی کەم بو ماوەیەکی کورت ئاڵۆگوڕ کرابێ بەلام دایک و باوکی کچەکە دژایەتی بیروکەکەیان کرد کە کچەکەیان ھاوسەرگیری لە گەل قوتابییەکی گەنجی چارەنووس نادیار بکات. لە بری ئەوە کچەکەکەی خۆیان بەشوو دا لە ١٩ ی تەممووزی ١٨٤٨ بە کەسێک بەناوی ئارماند تێرین دێ لا ھایی کە کەسێکی دەوڵەمەندی خاوەن زەوی بوو و ١٠ ساڵ لە کچەکە گەورەتر بوو.Roberts، Adam (2000)، Science Fiction، London: Routledge، p. 48
ھاوسەرگیری لە ناکاو جۆڵس ی خستە غەمێکی قوڵەوە. جۆڵس نامەیەکی خەیاڵی (ھەڵوەسەبوون) بو دایکی نارد، وا دەردەکەوت کە لە بارودوخێکی نیمچە بێئاگا نوسرابێت کە تێیدا بەبیانوی خەون وەسفی نالەباری دۆخی خۆی کردبوو. کێشەی قبووڵ کردنی خوشەویستی و وازھێنان پێویست بوون بۆ نوسینەکانی و پێدەچێ بۆ ھەمیشە ڕەنگدانەوەی لەسەر جۆڵس و بەرھەمەکانی ھەبووبێ، و ڕۆمانەکانی ژمارەیەکی بەرچاو ژنی گەنج لەخۆ دەگرێ کە بە بێ حەزی خویان ھاوسەرگیرییان کردوە (لەو ژنانەش جیڕاندی لە چیڕۆکی Master Zacharius (1854) و ساڤا لە کتێبی Mathias Sandorf (1885) و ئێڵێن لە ڕۆمانی Floating City (1871) …ھتد. ھەر لەم بوارەدا توێژەر کریستیان چیلیبورگ ئەم بابەتە چەند جارەیە (دیاردە بەربڵاوە) دەداتە پاڵ ھاوسەرگیری بەزۆر). ھەروەھا ڕۆداوەکە وای لە جۆڵس کرد کە ڕق و کین ھەڵگرێ دژی شوێنی لەدایکبوونی و کومەڵگای نانتیس و لە شیعرەکەیدا بە ناوی شەش شارەکەی فڕەنسا (La sixieme ville de France) ڕەخنەی لێ گرتن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.