From Wikipedia, the free encyclopedia
چەوسانەوەی کوردانی فەیلی[1]چەوسانەوەی شێوازمەندی کوردانی فەیلی لەلایەن سەددام حوسێن لەنێوان ١٩٧٠ و ٢٠٠٣ بوو. ھەڵمەتانی تاراندراوی، کۆچ پی کردن و فڕین کە بوون بەھۆی ئاوارەییی کوردانی فەیلی لە خاکی تایبەت بەباووباپیریان لە عێراق. چەوساندنەوە کاتێک دەستی پێ کرد کە ژمارەیەکی گەورەی کوردانی فەیلی کەوتنە بەر ھەڵمەتێکی گەورە لەلایەن ڕژێم کە کوردانی فەیلی لە ڕەگەزی عێراقی بێبەش بکات و ئەوانی ھەروەک ئێرانی ڕەچاو کرد. لەسێدارەدان لە ساڵی ١٩٧٩ لە بەغدا و خانەقین دەستی پێ کرد و پاشان بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق و ناوچە کوردییەکان و بڵاو بوونەوە.[2][3]
لە ساڵی ١٩٦٩ حکوومەتی عێراق ھەڵمەتی ڕاگواستن و دوورخستنەوەی زۆرەملێی ئەنجامدا دژی کوردە فەیلییەکان بەھۆی پێشینەی نەتەوەیی و ئایینی شیعەیان، لە ساڵی ١٩٧٠ زیاتر لە ٧٠ ھەزار فەیلی ڕاگواستران بۆ ئێران و ڕەگەزنامەیان لێسەندرایەوە. بە تایبەتی بازرگان و ئەکادیمییە دیار و پلە باڵاکانیان لە بەغدا کرانە ئامانج. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٣دا ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکانی ونبوون و لەسێدارەدان لەلایەن چالاکوانانەوە تۆمارکران. لە ٧ی ئایاری ١٩٨٠ سەددام حوسێن فەرمانی ژمارە ٦٦٦ی واژوو کرد کە بە شێوەیەکی یاسایی فەرمانی بە ڕاگواستنی زۆرەملێ و دوورخستنەوەی و دەستبەسەرکردنی کوردانی فەیلی دەرکرد. سەددام بە تۆمەتی تاوانبارکردنی کوردانی فەیلی بە «ڕەچەڵەک بێگانە» و «ناملکەچییان بەرامبەر بە گەل و خاک و بنەما سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی شۆڕش» پاساوی بۆ ئەم فەرمانە ھێنایەوە.[4][5] لە کۆی گشتی، نزیکەی ١.٤ ملیۆن کوردی فەیلی ڕەگەزنامەیان لێ سەندرایەوە و بە زۆرەملێ نێردران بۆ ئێران.[6]
لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی کردووە کە ٦٥٪ لە ٢٠ ھەزار پەنابەر لە ئێران کوردانی فەیلی بوون کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا بە زۆر ڕاگواستران. زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی گەڕاونەتەوە عێراق، ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەتەوە لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڕەگەزنامە.
لە ساڵی ٢٠٠٦، مووئەیەد تەییب وتەبێژی ھاوپەیمانی کوردستان داوای لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کرد کە پشتیووانی ئاوارە فەیلییەکان بکەن و وتی «کوردانی فەیلی بەھۆی سێ ھۆکار چەوسێندرانەوە، یەکەم، لەبەر ئەوەی کوردن، دووەم، چونکە لە مەزھەبی شیعەن، سێیەم، چونکە گەلێکی نیشتمانپەروەرن و پەیوەندییان بە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و عێراقەوە کردووە».[7]
لە ساڵی ٢٠١٠ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ڕەگەزنامە بۆ نزیکەی ١٠٠ ھەزار کوردی فیلی گەڕێنراوەتەوە.[8][9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.