From Wikipedia, the free encyclopedia
پیرانە (بە پۆرتووگالی: Piranha؛ کە بە واتای «زیانبەخش» دێت) یەکێکە لەوجۆرە ماسیانەی کە لەئاوی لێڵ و قۆڵ دەژی بەتایبەت لەڕووبارەکانی ئەمەریکای باشوور. بە ددانە تیژ و ترسناکەکەی بەناوبانگە کەئارەزوویەکی زۆری ھەیە بۆ خواردنی گۆشت. ناوەکەی لەدوو وشە پێک ھاتووە (پیر=ماسی) و (ئانە=ددان) کە پێکرا بە واتای ماسی دداندار دێت.
ماسی پیرانە دەگەڕێتەوە بۆ خێزانی سیراسالمنە، کە ئەوخێزانەن ماسیەکانی گیاخۆریشن پێیان دەڵێن پالپاکۆ. خۆیان چوار جۆرن کە ماسی دداندارن بەناوەکانی پریستۆبریکۆن، سیراسالمنە، بیژۆسێنتروس، بیژۆبریستیس.
ماسی پیرانە لە ڕووبارەکانی ئەمازۆن و ئۆرینۆکۆ و گانا و بارانا و سان فرانسیسکۆ دەژین، ھەندێکیشیان لەم سنورانە تێپەریون و بڵاوبونەتەوە.
درێژی پیرانە لە ١٥سم بۆ٢٥سم تێپەرناکات، جگەلەوەی کەھەندێ لەماسی گران کە ئاماژە بەوە دەکەن پیرانەی وەھایان گرتووە درێژیەکەی گەیشتۆتە ٤٣سم.
چوارجۆرە باوەکەی ئاسان دەناسرێتەوە بەھۆی ددانە تیژەکانیان جگە لەخێرایی و پەلامارە لەناکاوەکانیان.
وە بەکۆمەڵ بۆ ڕاوشکاریان دەڕۆن ھەرماسیەو نێچیری خۆی بەتەنھا دەخوات مەگەر نێچیرەکە زۆر مەزن بێت و بەکۆمەڵ ڕاوی بکەن، کاتێک ماسیەکە بۆنی خوێن دەکات ھاردەبێت و شێتانە جولە دەکات. ھەر ووردەجولەیەک لەئاوەکانی بێت خێرا ھەستی پێدەکات، دەتوانێت بەیەک پاروو ماسیەکی تەواو قوت بدات بەڵام کاتێک ماسیەکە گەورە دەچێتە سنورەکەیان گورگ ئاسا بەکۆمەڵ پارچەپارچەی دەکەن، ھەروەھا گەلێک جار گیانلەبەرە وشکاوەکیەکانیش ڕاو دەکەن لەوکاتەی دەچنە کەنارئاوەکانیان بۆ توێنیەتی شکاندن.
دەشێت ماسی پیرانە بەخێوبکرێت لەماڵەکان لە ڕێگای حەوزی جوانکاری
مرۆڤ وەک گشت گیانلەبەرەکانی تر نێچیرێکی باشی ماسی پیرانەیە کە بەکۆمەڵ ھێرشی دەکەنەسەر و پاچەپارچەی دەکەن، بۆیە ئەگەر لەماڵەوە ماسی پیرانەت ھەیە پێویستە بە وریاییەوە مامەلەیان لەگەڵ بکەی.
بەپێی ئامارەکان ھەفتانە ٤٠ڕووداوی ھێرشی پیرانە تۆماردەکرێت لە بەرازیل.
ئەمە حکومەتی بەرازیلی ناچارکردووە کە نیشانە و پەرژینی زۆر دابنێت لەنزیک ئەو ئاوانەی کە ماسی پیرانەیان تێدا دەژی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پیرانە (ماسی) تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.