ناحیەی نەوجول

From Wikipedia, the free encyclopedia

ناحیەی نەوجولmap

ناحیەی نەوجول یەکێکە لە حەوت ناحیەی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی زینانەی گەورەیە.[٢] ژمارەی دانیشتووانی ناحیەی ئاوەسپی لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٢٬٦٤١)کەسە.[٣]

زانیاریی خێرا ناحیەی نەوجول, وڵات ...
ناحیەی نەوجول
بە عەرەبی: ناحیة نوجول
بە ئینگلیزی: Nawjul Sub-District
Thumb
Thumb
نەخشەی سەرەوە
نەخشەی کارگێڕی ناحیەی نەوجول
نەخشەی خوارەوە
نەخشەی ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری
(زەرد)
Thumb
ناحیەی نەوجول
پۆتانەکان: 34.87941°N 44.85138°E / 34.87941; 44.85138
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ کوردستان
(ھەرێمی کوردستان)
پارێزگاسلێمانی
ئیدارەئیدارەی گەرمیان
قەزاقەزای کفری
مەڵبەندزینانەی گەورە
ژ.گوندەکان٤٨
بوون بە ناحیە١٩٧٢
دەسەڵات
  بەڕێوەبەروەھاب ئەحمەد
ڕووبەر
  ناحیە١٠٠٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٨٧ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣٥٣ مەتر (١٬١٥٨ پێ)
بەرزترین بەرزایی
٦٨٣ مەتر (٢٬٢٤١ پێ)
نزمترین بەرزایی
٢١٣ مەتر (٦٩٩ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
  ناحیە٢،٦٤١
  چڕی٢٫٦٣ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٫٨ کەس لە میلی چوارگۆشە)
  شاری
٤١١
  لادێیی
٢،٢٣٠
زمان و ئایین
  زمانکوردی (سۆرانی)
  ئایینئیسلام(سوننە)
  ب پ م(٢٠١٧)٠٫٧٠٦[١]
بەرز · ٢ەم بۆ ١٧
ناوچەی کاتیUTC+٣ (ناوچەی کاتی)
  ھاوین (DST)UTC+٣ (ھاوین)
تەلەفۆن٩٦٤+
وێبگەhttp://www.slemani.gov.krd/ku/
دایخە

ناحیەی نەوجول یەکێکە لە ناوچە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، دوای ڕاپەڕین ھەندێک لە گوندەکانی ئەم ناحیەیە ڕزگار کران و ئاوەدان کرانەوە، ناوەندەکەی لە گوندی زینانەی گەورە دانرا و خرایە سەر قەزای کفری، بەڵام پێشتر خۆی ناحیەیەکی قەزای دووزخورماتوو بوو.

ناو

ناوی ئەم ناحیەیە لە گوندی نەوجولەوە وەرگیراوە، کە لە سەرەتای دروستبوونیدا ناوەندی ئەم ناحیەیە بوو، بەڵام لە ئێستادا ناوەندەکەی شارەدێی زینانەی گەورەیە.

جوگرافیا

ناحیەی نەوجول ھاوسنوورە لەگەڵ:

ڕووبەر

ڕووبەری ئەم ناحیەیە (١٠٠٢کم٢)یە لە (٤٫٩٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت و (٣٥٫٨٪) قەزای کفری پێکدەھێنێت.[٥]

  • لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفریدا.

دانیشتوان

دانیشتوانی ئەم ناحیەیە کورد، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دانیشتوانی ئەم ناحیەیە (٢،٦٤١)کەسە.[٦]

  • لە ڕووی دانیشتوانەوە لە سەر ئاستی (چوارەم)ە لە پێنج ناحیەی قەزای کفری.

مێژوو

لە سەردەمی عوسمانیدا زۆرینەی خاکی ئێستای ناحیەی نەوجول بە ناوەکانی قەزای گل و داودە(داوێ) ھاتووە، یان لە قەزای دووزخورماتوو.

لە سەردەمی پاشایەتیدا سەر بە قەزای دووزخورماتوو بووە، لە پارێزگای کەرکووک.

لە سەردەمی کۆماریدا (١٩٥٨ - ١٩٩٠)دا

ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سروشتییەکان.[٧]

* لە نێوان ساڵانی (١٩٧٠-١٩٨٩)

  1. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤٦٠) لە ٢٥\١٠\١٩٧٢دا بە دابڕاندنی (١١)کەرتی ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتوو و (١٧)کەرتی ناحیەی سلێمان بەگ لە سنووری قەزای دووزخورماتوو لە پارێزگای کەرکووک، ناحیەی نەوجول ھاتەکایەوە.
  2. قەزای دووزخورماتوو بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٤١) لە ٢٩\١\١٩٧٦دا لە پارێزگای کەرکووک دابڕێنرا و لەگەڵ (قەزای تکریت، قەزای سامەڕا و قەزای بەلەدپارێزگای سەلاحەددینیان پێکھێنا.
  3. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٢١) لە ١١\٦\١٩٨٧دا ناحیەی نەوجول ھەڵوەشێنرایەوە. ھەموو کەرتەکانی بە ناحیەی ناوەندی قەزای دووزخورماتووەوە بەسترایەوە.
  4. بە فەرمانی کۆماری ژمارە(٣٦٦) لە ٥\٨\١٩٨٩دا (١٧)کەرتی ناحیەی نەوجول لکێنرا بە ناحیەی سلێمان بەگەوە.[٨]
Thumb
نەخشەی کەرتەکانی ناحیەی نەوجول لەساڵی ۱۹۷۲دا
Thumb
نەخشەی قەزای دووز لە ساڵی ۱۹۷۲دا
Thumb
نەخشەی قەزای دووز لەساڵی ۱۹٨۷دا

سەردەمی حکوومەتی ھەرێم

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩١ - ١٩٩٢)دا

لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.

* لە ماوەی ساڵانی(١٩٩٢ - ٢٠٠٣)دا

لە دوای ڕاپەڕینی ١٩٩١، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە پێی بڕیاری ژمارە(١٨) لە (٢٢ - ٩ - ١٩٩٢)دا ڕێگەی دا بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ئەو قەزا و ناحیەیانەی بە مەبەستی سیاسی ھەڵوەشێنراونەتەوە سەر لە نوێ پێکبھێنرێنەوە.[٩]

* لە ماوەی ساڵانی(٢٠٠٤ - ٢٠١٤)

  1. دوای ڕاپەڕین قەزای کفری کەوتە ژێر جڵەوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە نەبێت. ئیتر لەو کاتەوە بووە قەزایەکی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕووی کارگێڕییەوە. دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق ھەروا مایەوە بە ڕێکەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق.
  2. ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق، بە ڕێکەوتنی حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق، ئەم ناوچانە دابەشکران بۆ دووبەش لە کە ھەریەکەیان حکوومداری بکات تا یەکلایی بوونەوەی ماددەی(١٤٠) دەستوور، قەزای کفری بەشێکە لەم ناوچەیە دوو ناحیەی قەرەتەپە و ناحیەی جەبارە سەر بە پارێزگای دیالەن، ئەوەلاشی سەر بە پارێزگای سلێمانین.
  3. دوای پرۆسەی ئازادی زۆرینەی گوندەکانی گەرمیان بەتایبەت ئەوانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتبوون ئاوەدانکرانەوە، ناحیەی نەوجول ئاوەدان بووەوە و لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، بۆیە خرایە سەر قەزای کفری، بەڵام لە پێشتردا لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە قەزای دووزخورماتوو بوو.
  4. لە ساڵی ٢٠٠٥دا ناحیەی ئاوەسپی ھاتە کایەوە بە دابڕانی (٣٥) کەرت و گوند لە ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی ڕزگاری. ناوەندەکەشی گوندی خان ڕۆستەمە.
  5. دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەلایەن ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانییەوە لەساڵی ٢٠٠٣دا، جارێکی تر گەرمیان کە شارۆچکەی کەلار ناوەندەکەیەتی تووشی بۆشاییەکی کارگێڕی ھات، ئەوەش بەھۆی ھەڵوەشاندنەوەی پارێزگای کەرکووک لە دەربەندیخان، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییە ئیدارییەش ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕیارێک لە رۆژی ٦/٨/٢٠٠٦ ئیدارەی گەرمیانی پێکھێنا کە ناوەندەکەی لە قەزای کەلار دانراوە، ھەروەھا لە پێناو کاراکردنی ئیدارەکە و فراوانکردنی دەسەڵاتە کاڕگێڕییەکانی، حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠٠٨ بڕیاریدا ئیدارەی گەرمیان ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری ھەرێم مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و لەو رووەشەوە دەسەڵاتی پارێزگار بە خشراوەتە سەرپەرشتیاری ئیدارەکە.[١٠]

کارگێڕی

ئەم ناحیەیە لە ٤٨ گوند پێکھاتووە:[١١]

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.