ناحیەی سیوەیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناحیەی سیوەیل یەکێکە لە پێنج ناحیەی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی باسنێیە.[٢] ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سیوەیل لە ساڵی ٢٠١٩دا (٢،٨٥٤)کەسە.[٣]
ناحیەی سیوەیل | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة سیویل بە ئینگلیزی: Siwail Sub-District | |
پۆتانەکان: 35.8892°N 45.5825°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (ھەرێمی کوردستان) |
پارێزگا | سلێمانی |
قەزا | قەزای شارباژێڕ |
مەڵبەند | باسنێ |
ژمارەی گوندەکان | ٦٦ |
بوون بە ناحیە | ١٩٥٥ |
ڕووبەر | |
• ناحیە | ٣٥١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٥٦٨ مەتر (٥٬١٤٤ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٣٤٣ مەتر (٧٬٦٨٧ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٨٥١ مەتر (٢٬٧٩٢ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٩) | |
• ناحیە | ٢٨٥٤ |
• چڕی | ٨٫١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١٨٩ |
• لادێیی | ٢٦٦٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[١] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٣ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | http://www.slemani.gov.krd/ku/ |
ناحیەی سیوەیل و گوندەکانی بە زمانی ناوچەی شارباژێڕ، بەشێکە لە (شارباژێڕی سەخت)، ناوی سیوەیل ھەڵگرە بۆ ناوی چەمێکی پڕ ئاو و گەورە کە ئەویش (چەمی سیوەیلە).
ناوی ئەم ناحیەیە لە ناوچەکەوە وەرگیراوە کە چەمێکیش ھەر بەم ناوەوە ھەیە.
ناحیەی سیوەیل ھاوسنوورە لەگەڵ، لە باکوورەوە شارستانی بانە، لە باشوورەوە ناحیەی زەلان و ناحیەی ناوەندی قەزای شارباژێڕ، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی بانە و ناحیەی گەرمک، لە ڕۆژاواوە قەزای ماوەت.[٥]
ناحیەی سیوەیل لە ڕووبەردا گەورەترین ناحیەی قەزای شارباژێڕە، کە (٢٩٪) ڕووبەری قەزاکە پێک دەھێنێت کە ڕووبەرەکەی دەگاتە(٣٥١کم٢).
دوای ڕوخاندنی میرنشینی بابان لە ساڵی (١٨٥١)دا، کە ناوچەی شارباژێڕ لە ژێر دەسەڵاتی بابانەکاندا بوو وە سیوەیلیش بەشێک بوو لە شارباژێڕ، ئیتر دوای ئەو بەروارە تەواوی ناوچەکە بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، سیوەیلیش کەوتە ژێر دابەشی کارگێڕی دەوڵەتی عوسمانی.
پێکھاتەی کارگێری لەدەوڵەتی عوسمانیدا پێکھاتبوو لە ویلایەت، سەنجاق، قەزا، ناحیە، گوند(دێ). ئەوکاتیش شارباژێڕ قەزایەک بووە لە چوارچێوەی سەنجەقی سلێمانی، ھەروەھا سلێمانیش سەنجاقێک بووە سەر بە ویلایەتی مووسڵ، ھەر بۆیە چەند پۆست و یەکەیەکی کارگێڕی عوسمانی لەشارباژێڕدا ھەبوون، لە سەرەتادا شارباژێڕ بەشێک بووە لە دەوڵەتی عوسمانی لەچوارچێوەی ئەیالەتی شارەزوور، ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەوکاتە سلێمانی سەنجەقێک بووە سەر بە ئەیالەتی شارەزوور.[٦]
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە. لەم ماوەدا شارباژێڕ لە سێ قەزا پێکھاتووە کە قەزاکان فرە ناوەند بوون وە ئەوکات لەڕووی کارگێڕییەوە یەکەی ناحیە نەبووە، قەزاکان بەم ناوانە بوون(شینکی، گەڵاڵە، ماوەت و سیوەیل)، (ئالان، سەراو و میراوا) و (شارباژێڕ، قەڵاچوالان و بەرکێو). لەم قۆناغەدا ناوی سیوەیل وەک قەزا ھاتووە.
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:
لەم مێژووە بەدواوە ئیتر ناوی سیوەیل وەک یەکەی کارگێڕی ناوی نەما تاوەکو سەردەمی پاشایەتی. [٧]
ئەم سەردەمە بە نەمانی دەسەڵاتی پادشایی و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێیە، ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (٥) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (٥) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (١٩٦٨ - ١٩٧٩) و سەددام حوسێن (١٩٧٩ - ٢٠٠٣)، دەسەڵاتی سەددام لەسەر پارێزگای سلێمانی تا ساڵی ١٩٩١ بوو. کاریگەری ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی عێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو.[٨]
لەم ماوەیەدا پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەولێر و پارێزگای دھۆک لە لایەن بەرەی کوردستانیەوە بە ڕێوەدەبرا، کە لەسەر ھەمان سیستەمی یەکە کارگێڕییەکانی ساڵی ١٩٨٩ بەڕیوەدەبرا، لەبەرئەوەی گوندەکان تازە ئاوەدان دەکرانەوە، ھەروەھا لەڕووی کارگێڕییەوە ھەرێمی کوردستان دروست نەببوو تاوەکو لەساڵی ١٩٩٢ پەرلەمانی کوردستان پێکھێنرا. ئینجا یەکە کارگێڕییەکان دروستکرانەوە.
ناحیەی سیوەیل سەر بە قەزای شارباژێڕە، ئەم ناحیەیە (٦٦) گوندی لەخۆ گرتووە و ناوەندەکەشی شارەدێی باسنێیە:[١٣]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.