From Wikipedia, the free encyclopedia
موجتەبا میرزادە (لەدایکبووی ١٨ی ئازاری ١٩٤٦ تا ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥، لە شاری کرماشان).[1] لە تەمەنی مێرمندالی دا بەھۆی ڕادیۆ ھمسایە (ھاوسێ)ەوە لە گەل مۆسیقا ئاشنا بووە. ئەو کات لە ڕێگای ئەو ڕادیۆیەوە گوێ لە ڤیۆڵۆنی مامۆستایان خالدی و پەرویز یاحەقی دەگرت.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
یەکەم ئامیری مۆسیقا کە موجتەبا لە تەمەنی منداڵی دا دەستی دایە، نای و پاشان سەنتوور بوو. یەکێک لەو دەرگایانەی کە مۆسیقای کوردی بە ڕووی میرزادەی ھونەرمەند و بەلیمەت دا ککردەوە، ئاشنا بوونی ناوبراو لەگەڵ مامۆستای کۆچ کردوو حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان بوو.
لەو ھەل ودەرفەتا بووکە موجتەبا توانی کۆمەڵێک ئەزموون لە مامۆستا کامکار وەرگرێ و پاشان ببێبە فەرمانبەر لە ڕادیۆی کوردی سنەدا.[ژێدەر پێویستە] دوای ساڵێک لە سنە، گەرایەوە کرماشان و لەگەڵ گۆرانیبێژی گەورەی کورد وەک نەمر حەسەن زیرەک، مەزھەر خالقی، ئیبراھیم خوەشنەوا، مورتزا توندڕەو و ھاشم ڕەبیعی دوای ئاشنا بوون،[2]دەستیی کرد بە تۆمارکردنی چەندین بەرھەمی کوردی کە تا ئیستاش ھو نەری کوردی لە ئاستێکی بەرزدا دەینرخێنی و وەک شانازیی یەکی نەمر لە میرزادەوە بۆ کورد و گۆرانی کوردی دەمێنێتەوە.
موجتەبای میرزادە لە ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥ بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەی تاران مرد.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.