کامکاران تیپێکی مۆسیقای کوردییە کە سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە ئەندامی یەک خێزانن کە پێکھاتوون لە حەوت برا و خوشکێک. ھەموویان خەڵکی شاری سنەن.[1] گرووپەکە چەند کۆنسێرتی لە جیھاندا ئەنجام داوە. یەکێک لەوانە لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە شیرین عەبادی.

زانیاریی خێرا کامکارانبە فارسی: کامکارها, زانیارییەکان ...
کامکاران
بە فارسی: کامکارها
Thumb
کۆنسێرتێکی کامکارەکان و شارام نازری
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەئێنسێمبڵی کامکاران
بنەچەسنە، کوردستان، ئێران
چەشنەکانفۆلکۆری کوردی و فۆلکلۆری فارسی
ساڵانی چالاکبوون١٩٦٥–ئێستا
کۆمپانیاکانجۆراوجۆر
ئەندامانھۆشەنگ کامکار
بیژەن کامکار
قەشەنگ کامکار
کامیل کامکار
ئەرژەنگ کامکار
ئەرسەلان کامکار
ئەردەشیر کامکار
ئەردەوان کامکار
مریەم ئیبراھیم پوور
سەبا کامکار
ئەمیر ھەقیری
ھانا کامکار
نەیریز کامکار
ئومێد لوتفی
ئەندامانی پێشووحەسەن کامکار
دایخە

میژوو

کامکاران بۆ یەکەم جار، ساڵی ١٩٦٥ لەشاری سنەدا وەکوو تیپێکی بنەماڵەیی دەرکەوتن و گەلێک بەرنامەی جۆربەجۆریان لە یانەی ئەفسەران و قوتابخانەکان و کۆشک و ھۆڵەکانی شاری سنەدا پێشکەش کرد. سەرپەرشتی ئەو تیپە سەرەتایییە مامۆستا حەسەن سووری (باوکی بنەماڵە) بوو و بۆ خۆی بە ئامێری ڤیۆڵۆن بەشداری دەکرد. ئەندامانی تریش بریتی بوون لە ھۆشەنگ (ئاکاردیۆنبیژەن (گۆرانیبێژپەشەنگ (سەنتوورقەشەنگ (گۆرانیبێژ و ڤیۆڵۆن) و ئەرژەنگ (دومەک).[2]

ساڵی ١٩٦٩ کە منداڵەکانی بنەماڵەکە تۆزێک گەورەتر بوون، تیپەکەیشیان پتەوتر و یەکانگیرتر بوو و کۆنسێرتگەلێکیان لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان وەکوو ورمێ بەڕێوە برد.[3]

پاش ساڵی ١٩٧١، ھەندێک لە ئەندامانی بنەماڵە، لەوانە ھۆشەنگ، بیژەن و ئەرسەلان، بۆ فێربوونی زانستییانەی مۆسیقا چوون بۆ تاران و لە زانکۆی ھونەرە جوانەکانی ئەوێدا دەستیان بە خوێندن کرد (لەو سەردەمەدا، ئەرژەنگ نیگارکێشیی دەخوێند).[4] دوای ماوەیەک کامکاران لەگەڵ محەممەد رەزا لوتفی، حسەین عەلیزادە، پەرویز مشکاتیان و چەند کەسێکی تر، دوو تیپی مۆسیقایان بە ناوەکانی شەیدا و عارفیان دەمەزراند. ئێستاکە ئەم دوو تیپە لە ناودارترین تیپەکانی مۆسیقای میللی ئێرانین و لەگەڵ شەجەریان و شارام نازریدا کاریان کردووە.

یەکەم کۆنسێرتەکانی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی «تیپی کامکاران» ەوە، لە سەرەتای سەردەمی کودەتای ئیسلامی ئێران، لە وەرزشگای ئازادی و تەلاری وەحدەت لە تاراندا بەڕیوەچوو کە پێکھاتبوون لە سێ بەشی سەرەکی: مۆسیقای فارسی، تاکەژەنیی سەنتوور لەلایەن ئەردەوانەوە و مۆسیقای کوردی.[5] لە ساڵی ١٩٨٩ ئومێد لوتفیش کوڕی قەشەنگ و محەممەد رەزا لوتفی کە تاری دەژەند ھاتە ناو تیپەکەوە. کامکاران لەم کۆنسێرتگەلی دوایییەی خۆیان دا ھەندێک لە لاوانی بەھرەداریان لەگەڵ خۆیان بەشدار کردووە.

شارام نازری لەو گۆرانیبێژە کوردانەیە کە کامکاران زۆر لەگەڵی ئیشیان کردووە. ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٦دا لەگەڵ عەدنان کەریم لە تاران کۆنسێرتێکیان بەڕێوە برد.[6] جگە لەمە لە ئەلبۆمی ئەمشەو، وەفایی و خاتووندا لەگەڵ عەدنان کەریم ھاوکارییان کردووە.

ئەندامانی گرووپ

پەڕگە:Bijan Kamkar
بیژەن کامکار

ئەلبومەکان

  • ١٩٩٣:بارانە. شەھرام
  • ١٩٩٥:ئاگری زیندوو. دووری
  • ١٩٩٧:چۆلەکەی باڵ شکاو
  • ١٩٩٩:ناڵەی دەف، پارچە مۆسیقا
  • ١٩٩٩:کانی سپی.
  • ١٩٩٩:مۆسیقای کوردستان.
  • ٢٠٠٢:گوڵنیشان
  • ٢٠٠٣:ئاگری زیندوو٢.
  • ٢٠٠٤:پرشەنگ.
  • ؟ :زەردی خەزان.
  • ؟ :دەریا.

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.