ماریا بەشیر (لە دایکبووی ١٩٧٠) ژنە پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنانی ئەفغانییە.[1] ماریا زیاتر لە ١٥ ساڵ ئەزموونی ھەیە لە کارکردنی مەدەنی، تاڵیبان، گەندەڵی پۆلیس، ھەڕەشەی کووشتن و ھەوڵدان بۆ کووشتنی لەماوەی کارکردنی ڕووبەڕووی ھەموو ئەمانە بووەتەوە. ماریا لەسەردەمی حوکمڕانی تاڵیبان، کارکردنی لێ قەدەغەکرا، ئەمەش کاتێکبوو کە کاتەکانی بە فێرکردنی کچان بەسەردەبرد کە ئەمە نایاسایی بوو لای تاڵیبان.[2] لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە دوای تاڵیبان، ئەوا بانگکرایەوە بۆ کارەکەی، بوو بەسەرۆکی پارێزەران لە ھەرێمی ھیرەت.[3][4] بەکارکردنی لەبواری گەندەڵی و پشتگیرییەکانی بۆ ژنان، ئەوا تەنیا لە ساڵی ٢٠١٠ نزیکەی ٨٧ کەیسی بردەوە.[5]
ماریا بەشیر | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٠ |
نیشتەجێی | ھیرات، ئەفغانستان |
نەتەوە | ئەفغانی |
پەروەردە | یاسا |
خوێندنگە | زانکۆی کابول |
پیشە | سەرۆکی پارێزەرانی، ھەرێمی ھرەت |
خاوەنکار | Attorney General's Office, Afghanistan |
ناسراوە بە | چالاکوان و پارێزەری مافەکانی ژنان و چالاکییەکانی دژ بە گەندەڵی |
مناڵ(ەکان) | سەجاد (کوڕ) یاسەمین (کچ) |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١١ |
لە ساڵی ٢٠١٦، ڕێکخراوی یەکگرتنی ژنانی ئەفغانی دامەزراند کە ئامانجی لە بەھیزکردنی ژنان بوو بەگەیشتینیان بەکارکردن و ژیان، کەمکردنەوەی توندوتیژی ھەروەھا پارێزگاریکردن لەمافەکانی ژنان.[6]
بەھۆی چالاکییەکانییەوە، لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[7] ھەروەھا لەلایەن گۆڤاری تایم، وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتی ساڵی ٢٠١١ ھەڵبژێردرا.[5]
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.