شارۆچکەی عەربەت Arbat Town From Wikipedia, the free encyclopedia
عەربەت شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[2]، عەربەت كەناسراوە بە ناحیەی تانجەرۆ لەساڵی 1919 بووە بە ناحیەو 76 گوند لەخۆ دەگرێت، لەم چەند ساڵەی دواییدا گەشەسەندنێكی فراوانی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بۆ نزیكایی لەسەنتەری شاری سلێمانی دەگەڕێتەوە كە تەنیا 14 كیلۆمەتر لێوەی دوورە، ژمارەی دانیشتوانی سەرجەم ناحیەكە نزیكەی 47 هەزار كەسی لێ نیشتەجێیە، عەربەت پێشتر بەناوچەیەكی كشتوكاڵی ناسرابوو بەڵام ئێستا بەرەو ناوچەیەكی پیشەسازی دەچێت، چونكە زۆربەی زەوییەكانی لەسەر ماستەرپلانی سلێمانی رووەو پڕۆژەكانی پیشەسازی دەچێت.
ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی تانجەرۆیە.
عەربەت لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی چوارتاق و لە باشوور لەگەڵ گوندی باریکە، عەربەت و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی خرابە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی یەخیماڵی.[3][4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.