شارستانی ھلێران
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارستانی ھلێران | |
---|---|
بە فارسی: شهرستان ھلیلان بە ئینگلیزی: Holeylan County | |
![]() شارستانی ھلێران | |
جێگەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دا جێگە لە ئێراندا | |
پۆتانەکان: 33.73333°N 47.15°E | |
وڵات | ئێران |
ھەرێم | ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئیلام |
ناوەند | تۆحید |
ژمارەی ناوچەکان | ٢ |
ژمارەی گوندەوارەکان | ٤ |
بوون بە شارستان | ٢٠١٩ |
دەسەڵات | |
• ڕاژۆر | کۆرش عەیوزی |
بەرزایی | ٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٥٬٢٧٦[١] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (لەکی |
• ئایین | ئیسلام(شیعە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٨١٥[٢] بەرز · ٨مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
پۆستاڵکۆد | ٦٩٣١١–٦٩٩٩١ |
پلانی ژمارەدان بە تەلەفۆن | ٩٨٨٤+ |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | http://www.portal-il.ir/fa-ir/ |
شارستانی ھلێران،(بە فارسی: شھرستان ھلیلان) لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شارۆچکەی تۆحیدە. بەپێی ئاماری سەرژمێری ساڵی ٢٠١٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە ١٥٬٢٧٦.[٣]
زۆرینەی خەڵکی شارستانی ھولێران کوردە لەکەکانن و بە زمانی کوردیی لەکی دەئاخێڤێنن و زۆربەیان سەربە ئایینی ئیسلامی شیعەن و ھەندێکیشیان یارسانن.
گەشتیاری
لە نێو جوانییەکانی ئەم دەڤەرەدا دەتوانین ئاماژە بە ڕووباری سیمرێ، گەرووی تیر، قەڵای سام، پردی دۆختار و سۆن، گۆڕستانی مێژوویی بان لەکان، سێ گۆڕستانی گوندی مەھدیە و گۆڕی ئیمام زادە محەممەدی نزیک ناوچەی ھلێران بکەین. [٤]
تایبەت مەندی
ئەم شارستانە یەکێکە لە ناوچە بێبەشەکانی پارێزگاکە، لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێوشوێنی تێدا گیراوەتەبەر، بەڵام ھەوڵی زیاتری پێویستە، ناوچەکانی زەردەڵانی بێبەش کردووە، کە پێشتر تێپەڕاندنی قورس بوو، بەڵام ئێستا باشتر بووە و ھاتووچۆی زۆرە ئاسان. لە ڕابردوودا ئەم شارستانە یەکێک بوو لە بەشە سەرەکییەکانی پارێزگای کرماشان (ژەنەڕاڵ ڕاولینسۆن ١٨٣٦)، کە ڕاکێشرا بۆ ناو خاکی پارێزگای کرماشان، بەڵام دواتر لە پارێزگای کرماشان جیاکرایەوە و لکێندرا بە پارێزگای ئیلامەوە، بەجۆرێک کە ئێستا نیوەی دیکەی ئەو شارستانەیە لە کرماشان. ھەروەھا زۆربەی کاروباری ئیداری و سەفەر و کەسوکاری دانیشتوانی ئەم شارستانە لە شاری کرماشانن.[٥]
مێژوو
ناوچەی ھلێران لە ساڵی ٢٠١٩دا جیابووەوە لە شارستانی چەرداوڕ، بۆ شارستان بەرزکرایەوە و بوو بە یازدەھەمین شارستانی پارێزگای ئیلام.[٦]
دابەشی کارگێڕی
شارستانی ھلێران ٢ شارستان و ٤ گوندەوار و ١ شارۆچکە لەخۆدەگرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
دانیشتوان
بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتوانی شارستانی ھلێران لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکسان بە ١٥ ھەزار و ٢٧٦ کەس بووە.[٧]
جوگرافیا
شارستانی ھلێران لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئیلام ھەڵکەوتووە. ئەم شارستانە لە باشوورەوە تەنیشت شارستانی کوودەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان و لە ڕۆژئاوای پارێزگای کرماشان لە باکوورەوە شارستانی ئارووناوایە. ئەم شارستانە وەھا ھەڵکەوتووە کە درێژ و تەسکە و ئەمەش وایکردووە گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی زۆر لە ناوەندی پارێزگای ئیلام دوور بن و زۆربەی ھاتوچۆیان لەگەڵ شاری کرماشانە کە کەمتر لێی دوورە.[٨]
ئاوھەوا
زۆربەی شارستانی ھلێران کەشوھەوایەکی گەرم و وشکی ھەیە، کە بوونی ڕووباری سیمرێ تا ڕادەیەک وشکییەکەی مامناوەند دەکات. زستانی سووک و ھاوینی گەرمی ھەیە بە شێوەیەک کە بتوانرێت دانەوێڵە و بەرھەمی ھاوینە دووبارە دروێنە بکرێتەوە.[٩]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.