شارستانی فەراھان

From Wikipedia, the free encyclopedia

شارستانی فەراھان (بە فارسی: شهرستان فراهان) یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای مەرکەزیی ئێرانە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری فەرمەھینە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارستانە لە ساڵی ٢٠١٦ بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران بەرامبەر لەگەڵ ٢٨،٩٩٤ کەس بووە.[١]

جوگرافیا

شارستانی فەراھان لە ناوەندی پارێزگای مەرکەزی ھەڵکەوتووە.

مرۆڤناسی

زمان

زۆرینەی خەڵکی شارستانی فەراھان بە زمانی فارسی دەدوێن. لە دێیەکان فارسی بە زارێکی خاس قسەی پێدەکرێت. زمانی تورکی بە زاری خەلەجی یەکێکی تر لە زمانەکانی شارستانی فەراھانە کە لە تەلخاب و خەلەجستان قسەی پێدەکرێت. لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژاوا وەکوو دەستجان و ڕاستگەردان بە زمانی ئازەری قسە دەکەن. ھەروەھا لە دێھاتی کودزەر بە دوو زمانی فارسی و ئازەری قسه دەکەن.

ئایین

خەڵکی شارستانی فەراھان موسڵمانن و زۆربەیان لە ئیسلام و ئایینی شیعە پەیڕەوی دەکەن.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.