شەهیدی قەڵەم From Wikipedia, the free encyclopedia
سەردەشت عوسمان (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ – ٤ی ئایاری ٢٠١٠[1]) ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو.[2][3] لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، لە ٦ی ئایاری ٢٠١٠، تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە.[1][4][5][6]
سەردەشت عوسمان ناسرابوو بە بابەتە ڕەخنەگرەکانی بەرامبەر دەسەڵات و حکوومەت، بە تایبەتی بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆکی پێشووی ھەرێم؛ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی حکوومەت؛ نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی دەزگای پاراستن؛ مەسروور بارزانی (کە کوڕی سەرۆکی پێشووی ھەرێمە).[6][7][8][9] بەپێی چەند وتار و نووسراوی چەند بلۆگێک ئەوا ھۆکاری تیرۆرکردنی سەردەشت بەھۆی نووسینی وتاری «من عاشقی کچەکەی بارزانیم» دەگەڕێننەوە.[10][11][12]
سەردەشت جگە لەوەی کەسانی پەیوەندیداری ئاگادار کردبوەوە[13] لە ھەڕەشەی کوشتن لێی، بابەتێکیشی بڵاوکردوە. لە بابەتەکەیدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی دەکات کە مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێ ببەخشن و دەڵێت: «دوعاش دەکەم مردنێکی تراژیدیام پێببەخشن کە شایستەی ژیانە تراژیدیاکەم بێت. بۆیە ئەم قسانە دەکەم تابزانن گەنجەکانی ئەم وڵاتە چ ھۆلیسۆسێکن و مردن سادەترین ھەڵبژاردنیانە، بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەوەی ئێمە دەترسێنێت بەردەوامی ئەم ڕۆژگارەی ئێستایە بۆ نەوەیەکی داھاتوو، نەک مردنی خۆمان، کاری منیش خۆشبەختی برا بچوکەکانمە، نەک خۆم».[13]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.