From Wikipedia, the free encyclopedia
سێکسیزم پێکھاتووە لە جیاکاری لە بەینی خەڵکی لەسەر بنەمای زایەند یان جێندەری کەسەکە، یاخود ڕوونتر: ئەو باوەڕەیە کە زایەندی خود باشتر و بە تواناترە لەچاو زایەندی بەرامبەر. بۆ نموونە ئەگەر کەسێک پیاوێک بە باشتر بزانێت لە ژنێک بەبێ گوێدانە تواناکانی ھەردوو لا و تەنیا لەسەر بنەمای زایەند و جێندەرەکەیان بڕیار بدات، ئەو کەسە بە سێکسیست ناو دەبرێت؛ ھەمان شت بە پێچەوانەشەوە. سێکسیزم دەکرێت تووشی ھەموو کەسێک ببێت، بەڵام زیاتر ژنان و کچان ڕووبەڕووی ئەمە دەبنەوە. سێکسیسم دەکرێت ببێتە ھۆکاری دەستدرێژی سێکسی و ھێرشی دەروونی و جەستەییش.
پێگەی ژنان لە میسری کۆن بەگوێرەی باوکیان یان ھاوسەرەکانیان بوو، ھەرچۆنێک بێت ژنان مافی ئەوەیان ھەبوو لە دادگا ئامادە بن[1] وە ژنانی سەردەمی ئانگلۆ-ساکسۆن بە زۆری مافەکانیان یەکسان بوو ھەرچۆنێک بێت بەڵگەیەکی بەھێز نییە کە پشتگیری ئەوە بکات مافی ژنان لە پێش دۆزینەوەی کشتووکاڵ وەکوو سەردەمی مۆدێرنی ئەمڕۆ بووبێت و یەکسانییەکی باشتریان پێدرابێت لە ئەمڕۆ.[2][3] دوای دۆزینەوەی کشتووکاڵ، بنچینەی ئەوەی "زایەندێک بەتوانا ترە لەچاو زایەندێکی تر" دامەزرا; وە بە زۆری ئەم بنچینەیە ڕووبەرووی کچان و ژنان دەکرایەوە[4] نموونەی سێکسیزم لە جیھانی دێریندا وەکوو "ڕێگە گرتن لە ژنان لە بەشداریکردن لە یاسادا، بەشداریکردن لە سیاسەت; ژنان لە سەردەمی دێرینی ڕۆم نەیان دەتوانی دەنگ بدەن یان پێگەییەکی فەرمیان ھەبێت لە وڵات[5] نموونەیەکی تر لە سێکسیزم دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی چین لە دەقە کۆنەکانی چین نموونە دەقە فەلسەفەکانی کۆنفوشیوس باس لەوە دەکات کەوا ژن پێویستە ملکەچی باوکی بێت لە مناڵی، و ھاوسەرەکەی لە گەورەیی، وە کوڕەکەی لەکاتی مردنی ھاوسەرەکەی.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.