ڕادەی نیشانە جەستەیی و دەروونی و ڕەفتارییەکانی نێوان نێریی و مێینەیی From Wikipedia, the free encyclopedia
جێندەر یان جۆری کۆمەڵایەتی چەند جۆرێک لە ھەڵسوکەوتی پەیوەندیدارە لەنێوان نێر و مێ یان جۆرەکانی تر؛ کە پەیوەندیدارە بە جێندەر بەپێی پێکھاتەی کۆمەڵایەتی یان ناسنامەی جێندەری[1][2][3] جێندەر وشەیەکی کۆمەڵایەتییە کە بەکاردێت بۆ باسکردن لە چۆنییەتی دەربڕینی تایبەتمەندی پیاوانە (ئەو تایبەتمەندییانەی کە زۆربەی خەڵک وەک پیاو بیری لێدەکەنەوە) یان مێینەیی (ئەو تایبەتمەندییانەی زۆربەی خەڵک وەک مێینە بیری لێدەکەنەوە) بەکاردێت. جێندەر جیاوازە لە زایەند. کەسێک دەتوانێت ناسنامەی ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت بۆ ئەوەی کە پێی وایە باشترین گونجاوە بۆی. کەسێک کە خۆی لەگەڵ نە نێر و مێدا نەناسێنێت، بە نێرەمووک دادەنرێت. کەسی ڕەگەزگۆڕاو کەسێکە کە جێندەرەکەی جیاوازە لە ڕەگەزەکەی (ڕەگەزی نێری بەڵام تایبەتمەندی مێی تێدایە، یان بە پێچەوانەوە).
نموونە کەسێک جێندەری لەدایکبوونی کچە و ناسنامە جێندەرییەکەشی کچە ئەوە ئەوکاتە جێندەری مێینەی ھەیە،[4] و کەسێکیش جێندەری لەدایکبوونی کوڕە و ناسنامە جێندەرییەکەشی لەگەل جێندەری لەدایکبوون یەک دەگرێتەوە ئەوە ئەوکاتە جێندەری نێرینەی ھەیە[4] ھەرچۆنێک بێت جێندەری کەسێک بەتەنھا بە پشت بەستن بە کۆئەندامێک یان رووخسار دیاری ناکرێت، دیاریکردنی جێندەر بەشێوەی زانستی پەیوەندیدارە بە شیکاریکردنی ناسنامەی جێندەری و دەربڕینی جێندەری.[4][5][6][7][8][9][10][11][12][13][14][15]
چەمکی ڕەگەز (الجنوسە) لە ھەشتاکانی سەدەی بیستەمدا وەک زاراوەیەکی دیار دەرکەوت کە لە فەرھەنگی بزووتنەوە فێمینیزمەکاندا بەکاردەھێنرا، لە ئەمریکای باکوور و پاشان ئەورووپای ڕۆژاوا لە ساڵی ١٩٨٨ دەرکەوت.
پەیوەندییەکی بەھێز لە نێوان ڕەگەز و ئابووری ھەیە کە کۆمەڵگەیەکی ڕەگەزی پێویستە ھەلی خوێندنی یەکسان ھەبێت بۆ ژن و پیاو،[16][17] ئەوەی لە ھەلی کار و مووچەی یەکسانەوە دێتە پێشەوە، و پرسیارێک ھەیە سەبارەت بە چارەنووسی ئەو ڕێژە زۆرەی مێینە بە بەراورد بە پیاوان لە ھەموو وڵاتێکدا، بە تایبەتی وڵاتانی جیھانی سێیەم؛ و ڕادەی ئەو زیانە ئابووریانەی کە لە ئەنجامی دوورخستنەوەی ڕۆڵی ژنان لە یەکگرتنی چالاکییەکانی کاردا و ئەو زیانانەی کە بۆ وڵاتان و کۆمەڵگاکان ھەڵی دەگرێت، بۆ نموونە لە دۆخی عێراقدا، کە ڕێژەی سەدی مێینەکان لە وڵاتەکەدا لە ٥٠٪ تێدەپەڕێنێت بابەتەکە پرسیار لەسەر ڕادەی کاریگەرییە ئابوورییەکان دەوروژێنێت ئەگەر ئەم ڕێژەیە لە کۆمەڵگا پشتگوێ بخرێت، بەتایبەتی ئەگەر دەرکەوت ژمارەی لەدایکبوونی مێینە لە نێرەکان زیاتر بێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.