From Wikipedia, the free encyclopedia
ئابوورناسی یان زانستی ئابووری (بە ئینگلیزی: Economics) ئەو زانستە کۆمەڵایەتییەیە کە لە چالاکییە ئابوورییەکان دەکۆڵێتەوە تا بەڵکوو بتوانێت لەو پرۆسانەی کە بەسەر بەرھەمھێنان و بەشینەوە و بەکاربردنی کاڵا و خزمەتدا زاڵن تێبگات.[1]
سەرەتا پێی دەگوترا «ئابووری سیاسی»، بەڵام ئابوورناسانی کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەم «ئابوورناسی»یان وەکوو ناوێکی کورتتر بۆ «زانستی ئابووری» پێشنیار کرد. بۆ ئەوەی بیکەن بە بوارێکی زانستیی جیا لە دەرەوەی زانستی سیاسی و زانستە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.
ئابوورناسی سەرنج دەخاتە سەر ھەڵسوکەوتی بریکارانی ئابووری و چۆنییەتیی کارکردنیان پێکەوە و شوێنەواریان لەسەر یەکتر. دەیەوێت بزانێت ئابوور چۆن کار دەکات.
ھاوھەنگاو لەگەڵ ئەم سەرنجە، وانەنامە سەرەکییەکان لە نێوان ئابوورناسیی ورد (microeconomics) و ئابوورناسیی زل (macroeconomics) جیاوازی دادەنێن. لە وردئابوورناسیدا ئەوەی کە تاوتوێ دەکرێتەوە ھێمانەکان و بەشە پێکھێنەرەکانی ئابوورە وەکوو بازاڕ، کڕیار، فرۆشیار و زۆر شتی تر؛ بەڵام، لە درشتابوورزانیدا گشت ئابوور (واتە کۆی بەرھەمھێنان و بەرخۆری، کۆی پاشەکەوت و وەگەڕخستنی سەرمایە) شی دەبێتەوە و تاوتوێ و کۆڵینەوە لەسەر گشت ئابوور دەکرێت نەک پارچە و بەشەکانی.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.