گۆرانیبێژێکی کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
سابیر محەممەد ئەحمەد ناسراو بە سابیر کوردستانی[1] (لەدایکبووی ١٩٥٥، کەرکووک[2] - مردووی ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، سلێمانی[3]) گۆرانیبێژێکی کورد بوو. خاوەنی چەندین گۆرانی بوو بە زمانی کوردی، کە وەک خۆی ووتی: زۆربەی گۆرانییەکانم ڕووداوێکی ڕاستی لە پشتەوەیە، بە تایبەتیی ئەو گۆرانییانەی کە خۆم تێکستەکانیم نووسیوە.[4] سابیر لە منداڵییەوە بەھۆی بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی بەھەڵە بیناییی لەدەست دا.[2] لە ساڵی ١٩٧٠وە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و یەکەم بەرھەمیشی لە تەلەفزیۆنی کەرکووک لە ساڵی ١٩٧١ تۆمارکردووە.[5] لە ساڵی ٢٠٢٠، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییی کرد.[6]
سابیر کوردستانى، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و خاوەنی سێ کچ و کوڕێکە، ئەو ھونەرمەندە لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکووک لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گوتووە، [7] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧١ یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە و لە ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە.[7]
لە دوورەوە ناوت بیستووم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی سابیر کوردستانی کە لە شیعرێکی عەبدوڵڵا پەشێو وەرگیراوە. لە ئایاری ٢٠٢٠ گۆرانییەکە بە کلیپێکی نوێوە بڵاوکرایەوە.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.