یەکێک لە پایەکانی ئایینی ئیسلام From Wikipedia, the free encyclopedia
زەکات بەخشینێکە لە ماڵی موسڵمانە داراکان بۆ نەدار و ھەژارەکان، ئەمەش فەرزە لەسەر ھەموو ئەو موسڵمانانەی لە توانایان ھەیە، ھەروەک زەکات جیاوازە لەو خێرەی کە موسڵمانان خۆبەخشانە ئەیکەن، لە عەرەبیدا لە وشەی زکا وەرگیراوە کە بە مانای زیادبوون و پاکی و بەرکەت دێت، و ناونراوە بە زەکات لەبەرئەوەی بە پێی بیروباوەڕی ئیسلامی ئەو ماڵەی کە زەکاتی لێ دەردەکرێت زیاد دەکات، و پاک دەبێتەوە، وئەو بڕە دیاریکراوەیە بۆ ھەژار و نەداران لە سەروەتی دەوڵەمەندەکان، و بنەمای سێیەمە لە ئەرکانەکانی ئیسلامدا.
بڕێکی دیاری کراوی پارەیە خوا فەڕزی کردووە بۆ ئەوانەی کە لە [قورئان[قورئاندا]] ناویان ھێنراوە، یان بڕێکی دیاریکراوە لە پارەیەکی دیاریکراو بۆ کۆمەڵێکی دیاریکراو، و زەکات بە بڕە دەرکراوەکە ئەوترێت لە پارەکە، و زەکاتی شەرعی لە قورئان و سوننەتدا وەک خێر باسکراوە، وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ (خذ من أموالهم صدقة تطهرهم وتزكيهم بها وصلّ عليهم إن صلاتك سكن لهم) سورة التوبة :103، واتە؛ له ههندێ ماڵ و سامانی ئهو (ئیماندارانه) زهکات و خێر وهربگره، چونکه دهبێته هۆی خاوێن کردنهوهی ماڵهکانیان و پاککردنهوهی دڵ و دهروونیان و دۆعای دابارینی ڕهحمهت بکه بهسهریاندا و ئهگهر مردیشن نوێژیان لهسهر بکه، چونکه بهڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایهی دڵنیایی و ئارامییه بۆیان، خوایش ههمیشه بیسهر و زانایه. و پێغەمبەری ئیسلام کاتێک موعازی کوڕی جەبەلی نارد بۆ یەمەن پێی فەرموو؛ (ادعهم إلى شهادة أن لا إله إلا الله، وأني رسول الله، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة، فإن هم أطاعوك لذلك فأعلمهم أن الله افترض عليهم صدقة في أموالهم تؤخذ من أغنيائهم فترد على فقرائهم» واتە؛ بانگیان بکە بۆ ئەوەی شایەتی بەن هیچ خوایەک نیە بێجگە لە أللە و من نێردراوی خوام، ئنجا ئەگەر ئەوان ملکەچ بوون فێریان بکە کە لە شەو و ڕۆژێکدا پێنج نوێژیان لەسەر فەڕز کراوە، ئەگەر بۆ ئەمەش مل کەچبوون فێریان بکە کە خوا زەکاتێکی لەسەر داناون کە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت و دەدرێت بە هەژارەکانیان.
حیکمەت لە زەکات پاککردنەوەی دەروونە لە چاوچنۆکی، و لەبەرزترین پلەکانی هاریکاری کۆمەڵایەتیە، کە ئەبێتە هۆی نزیکبونەوەی کۆمەڵگە لە یەکتر و هاوکاریکردنیان هەروەک پەرستنێکی داراییە، و بە گشتی ئەتوانین لەم خاڵانەی خوارەوەدا کۆی بکەینەوە؛
کۆڵەکەکانی ئیسلام | |
|
لە سوننەتدا پایەى زەکات ڕوون کراوەتەوە، لە ئیبن عومەرەوە پێغەمبەر محەمەد فەرموویەتی؛ (أُمرت أن أُقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله, وأنّ محمدًا رسول الله, ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة.) و لە جەریری کوڕی عەبدوڵڵاوە، پێغەمبەر فەرموویەتی؛ (بايعت رسول الله على إقام الصلاة, وإيتاء الزكاة, والنصح لكل مسلم) واتە، و لە ئیبن عومەرەوە پێغەمبەر فەرموویەتی؛ (بني الإسلام على خمس: شهادة أن لا إله إلا الله, وأن محمدًا رسول الله , وإقام الصلاة, وإيتاء الزكاة, وصوم رمضان، وحجالبيت لمن استطاع إليه سبيلا .) واتە؛
زەکات پێویست دەبێت لەم جۆرانەی خوارەوەدا؛
ئەو کەسانەی بەخشینى زەکات ئەیانگریتەوە وەک لە قورئاندا کراون بە هەشت پۆلەوە؛ "إنما الصدقات للفقراء والمساكين والعاملين عليها والمؤلفة قلوبهم وفى الرقاب والغارمين وفى سبيل الله وابن السبيل فريضة من الله والله عليم حكيم " سورة التوبة آية 60، واتە؛ بێگومان زهکات تهنها بۆ ههژارو نهداران و ئهو کهسانهی کهکارمهندن بهسهریهوه و بهو موسڵمانه نوێیانهی که هێشتا ئیمان جێگیر نهبووه لهدڵیاندا و بۆ ئازادکردنی کۆیلهکان و بۆ (یارمهتیدانی) قهرزدارهکان و بۆ گهیاندنی ئاینی خوا (ههر بوارێک که خزمهت بهبانگهوازی ئیسلام بکات و ئاینی خوا بهرهو پێش و سهرکهوتن ببات) ههروهها بۆ ئهو ڕێبوارانهش که پارهیان لێ دهبڕێت و نهدار دهکهون، (دابهشکردنی زهکات بهو شێوهیه) فهرزه له لایهن خواوه لهگهردنی ئیمانداراندا، خواش زاناو دانایه (له سامان بهخشین و فهرزکردنی زهکاتدا).
خێر زەکات) نابێت بۆ ئال بێتی پێغەمبەر محەمەد کە چەندین فەرموودە لەسەر ئەمە هاتووە، کە پێغەمبەر پرسیویەتی بۆ خواردنێک ئەگەر وتبێتیان دیاریە لیی خواردووە بەڵام ئەگەر وتبێتیان خێرە لێی نەخواردووە.
لێکۆڵەرەوە کەنەدییەکان ئەڵێن کە کۆکردنەوەی بڕێک پارەی زۆر نابێتە هۆی بەختەوەری مرۆڤ بەڵکو ئەوەی وا دەکات کە مرۆڤ هەست بە بەختەوەری بکات بەخشینی پارەیە بەسەر کەسانی تردا، و گروپی لێکۆڵەرەوەکان لە زانکۆی برتیش کۆڵۆمبیا ئەڵێن بەخشینی هەر بڕێک بەسەر کەسانی تردا ئەگەر پێنج دۆلاریش بێت بەختەوەری دروست دەکات لە دەرووندا، وئەم لێکۆڵینەوەیە دڵنیای ئەوە دەکاتەوە کە زەکات دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی دەروون وبەرزکردنەوەی هەستی بەخشەر و پاڵنەرێکی گەورەتر ئەدات بەو تاکە بۆ ڕووبەڕوونەوەی سەختیەکانی ژیان و و ئەتوانین بڵێین زەکات چارەسەرێکی دەروونیە ب تاک و چارەسەرێکی کۆمەڵایەتیە بۆ هەژاران.
سەرفیترە بریتى یە لە زەکاتى ڕۆژوو، ئەم کەم و کورتیەى لە ڕۆژوودا هەیە تەواوى دەکا، هەروەک سوجدەی سەهوو کەم و کورتى ناو نوێژ تەواو دەکا پێغەمبەر دەفەرموێت؛ زكاة الفطر طهرة للصائم عن اللغو والرفث وطعمة للمساكين}.واتە: سەرفیترە ڕۆژوە وان پاک دەکاتەوە لەووتووێژى پڕووپووچ و نان دانە بە پێویست وهەژاران .سەرفیترە لەساڵى دووەمى کۆچى دا فەرز کراوە بەئەندازەى ڕووبەیەکى تەواو لە جۆرى خواردەمەنى خەڵکى ئەو شارە ، عبدالله ى کوڕى ئیمامى عومەر ئەڵێ { فرض رسول الله صلى الله عليه وسلم زكاة الفطر من رمضان على الناس صاعا من تمر أو صاعا من شعير ، على كل عبد أو حر صغير أو كبير ذكر أو أنثى من المسلمين. واتە : پێغەمبەر سەرفیترەى لەسەر خەڵک فەرز کرد بەئەندازەى ڕووبەیەک کەدەکاتە نزیکەى (2،5) کگم– لەقەسپ یاڕووبەیەک لە جۆ – زۆربەى خواردنى دانیشتوانى ئەوشارە چى بوو ، لەوە دەردەکرێ – لەسەر هەموو بەندەو ئازادێک – گەورەو بچووک ، پیاووئافرەت ، لەموسڵمانان . هەروەک سەرفیترە پێویستە لەسەر موسڵمانێک بگاتە ئاوابوونى دوا ڕۆژەى مانگى ڕەمەزان ، کەواتە پێویست نابێت لەسەر کەسێک پێش ئەم کاتە بمر ، یا دواى ئەمە لە دایک ببێ دەبێ موسڵمان ئەم سەرفیترەیە دەربکات – ئەگەر هاتوو زیادبوو لە پێویستى خۆى و ئەو کەسانەى کە خەرجیان لەسەر ئەوبێ لەشەوو ڕۆژى جەژن . هەروەها باشترین کات بۆ دەرکردنى سەرفیترە بەینى هەردوو نوێژەکان مەبەست نوێژى بەیانى ڕۆژى جەژن و نوێژى جەژن.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.