From Wikipedia, the free encyclopedia
شارۆچکەی خەلیفان یەکێکە لە شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێر لە هەرێمی کوردستان.
خەلیفان | |
---|---|
شار | |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Mapframe لە ڕیزی 384:attempt to perform arithmetic on local 'lat_d' (a nil value). | |
جێگەی لە کوردستاندا | |
پۆتانەکان: 36.66282°N 44.55030°E | |
کوردستان | کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
شار | خەلیفان |
بەرزایی | ٦٨٥ مەتر (٢٬٢٤٧ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | سونی |
خەلیفان ١٠٥ کم لە شاری هەولێری پایتەختەوە دوورە و، ١١کم لە شاری سۆرانەوە دوورە، دەکەوێتە نێوان چوار چیای گەورەوە، کە لە هەر چوار لاوە دەوری خەلیفانیان داوە، لە ڕۆژهەلاتەوە چیای کۆڕەک کە یەکێکە لە چیا بەرزەکانی باشووری کوردستان کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢٨٨٣م و، لە ڕۆژئاواشەوە چیای پانەسەر کە بەرزییەکەی دەگاتە ١٢٠٠م و، لە باکوورەوە زنجیرە چیای براندۆست، کە بەرزییەکەی دەگاتە ٢١٦٥م ئەویش یەکێکە لە چیا بەرزەکانی باشووری کوردستان، لە باشووریشەوە چیای هەریرە کە خەلیفان و هەریر لە یەکتری جیادەکاتەوە، بەرزییەکەی ١٨٥٠م لە سالی ١٩٦٧ز بووە بە شارەدێ.
ڕووبەری گشتی شارۆچکەی خەلیفان ١٦٢.٨ کم دووجایە. هێڵی پانی و درێژی ناوەندی شارۆچکە بریتییە لە ٣٦.٦٦٢٨ پلە باشوور و ٤٤.٥٥٠٣ پلەی باکوور. باری ڕووی زەوی شارۆچکەی خەلیفان دەشت لە ٢٥٪ و گرد ٤٠٪ و کێو و شاخیش ٣٥٪.[١]
چیاکانی نزیک خەلیفان شارۆچکەکەیان جوانتر کردووە، چونکە لە وەرزی زستاندا هەر چوار چیاکە بەرگێکی سپی جوانی بەفری دەپۆشن، کە ئەمەش وای کردووە خەلیفان لە وەرزی زستاندا پلەی گەرمییەکەی بگاتە نێوان (٠) و (-١٠) پلەی سەدی.[٢] خەلیفان لە وەرزی هاویندا پلەی گەرمییەکەی لە مانگی تەممووزدا لە نێوان (٣٠ و ٤٠) پلەی سەدیدایە و، لە مانگەکانی تری هاویندا تەنیا لە نێوان (٢٣ و ٢٩) پلەی سەدیدایە، کە ئەوەش بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنە جوگرافییەکەی و بوونی ڕووباری خەلیفان لە ناوەندی شارەکە، کە ئەو ڕووبارە زۆرترین ڕێژەی سپینداری لێ چاندراوە، زۆرتر لە هەموو جێگەیەکی تری کوردستان، ئەمەش دیمەنێکی جوانی بەخشیوە بە خەلیفان.
بە نووسراوی سەرۆکایەتی کۆمار شارەدێی خەلیفان بنیات نرا کە ناوەندی شارەدێیەکە دەکەوێتە گوندی خەلیفان سەر بە ڕەواندز لە ساڵی ١٩٦٧ بووە بە شارەدێ. لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ بە نووسراوی فەرمی لە بەیاننامەی ژمارە ١٦ی ساڵی ٢٠٢٣ وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە گۆڕینی کارگێڕیی خەلیفان لە شارەدێ بۆ شارۆچکە بە هەمان سنووری ئێستای و کردنی گوندی سرێشمە بە شارەدێ لە شارۆچکەی خەلیفان.[٣]
هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نووسراو لەبەردەستدا نییە تاکوو شیکاری ئەم چەمکە بکات، ئەو سەرچاوانەی کە باون لەناو جەماوەر بەشێوەی زارەکییە، گوایە لە گەلیاوانەوە هاتووە و، ڕایەکی تر دەڵێت لە کاتی هاتنی لەشکری ئیسلام بۆ دەڤەرەکە دوو خەلیفەی لێ نیشتەجێ بووە، بە تێپەڕبوونی کاتیش ئەم ناوە داتاشراوە و بووەتە خەلیفان.
سنووری کارگێڕی بەم شێوەیە دەست پێ دەکات و لە خاڵی بە یەک گەیشتن لە دۆڵی شیوەدزە (زێی گەورە) دەڕوات بەرەو ڕۆژهەڵات تا دەگاتە زنجیرە چیای براندۆست و، سنووری شارۆچکەی دیانا و مێرگەسۆر دەڕوات بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات، زنجیرە چیای براندۆست تا خاڵی بە یەک گەیشتن لە سنووری ڕۆژاوای تا دەگاتە خاڵی (٨) باڵەکیان سەر بە شارەدێی دیانا. هەروەها دەڕوات تا دەگاتە دۆڵی خەلیفان و، دەڕوات بەرەو باشووری ڕۆژاوا تاکوو لووتکەی چیای کۆڕەک بەرەو زنجیرەچیای کورتەک و سەرەسێوۆکان تاکوو خاڵی بە یەک گەیشتنی لەگەڵ سنووری پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەی شەقڵاوە و ڕەواندز و شێخ وەسان، تاکوو دەگاتە خاڵی زینەتیر، هەروەها دەڕوات بەرەو باکوور لەسەر زنجیرەچیای هەریر کە سنووری هەر سێ ناوچەکە بە یەکەوە دەبەستێتەوە، ناوچەکانی شەقڵاوە و خۆشناوەتی و خەلیفان، دەڕوات بەرەو زێی گەورە و، بەردەوام دەڕوات بەرەو باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، لەسەر زێی گەورە دەڕوات تاکوو خاڵی بە یەک گەیشتن لە دۆڵی شیوەدزە کە سنوورەکە لەوێ دەستی پێ کرد.
ئەم هاوینەهەوارە ١٠٦ کم لە ناوەڕاستی شاری هەولێرەوە دوورە، بە یەکێک لە هاوینەهەوارە سەرنجڕاکێشەکانی هەرێمی کوردستان دەژمێردرێت. دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای براندۆست، بە درێژایی ١٢ کم، شوێنەکە ٨٠٠ م بەرزە لە ئاستی دەریا، پلەی گەرمییەکەی دەگاتە ٣١ پلەی سەدی لە هاویندا و، (-١٠) لە زستاندا. لەم شوێنەدا دوو ڕووبار بە یەک دەگەن، یەکێکیان لە دۆڵی ئاڵانەوە دێت، کە تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ پێک دەهێنێت[٦]، لەگەڵ ئەوی تریان کە لە شارۆچکەی ڕەواندز هەڵدەقوڵێت کە ئاوی بێخاڵە، زێی گەورە پێک دەهێنن. سەرەڕای تاڤگە گەورەکە چەندان تاڤگەی بچووکی تێدایە. ئەم شوێنە بە سروشتە شاخاوییەکەی و دار و بارە جۆراوجۆرەکەی بووەتە شوێنێکی گەشتیاری، کە خەڵکی زۆر ڕووی تێدەکەن لە وەرزی هاویندا، بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.
هاوینە هەواری بێخاڵ ١٠٢ کم لە ناوەڕاستی هەولێرەوە دوورە، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ. ١٠ کم لە ڕۆژاوای شارۆچکەی ڕەواندز و ٧ کم لە خەلیفان دوورە. دەتوانین بگەین بە بێخاڵ لە ڕێگای گەلی عەلی بەگ یان لە ڕێگای ڕەواندز.[٨][٩] لەم هاوینەهەوارە تاڤگەیەکی ڕوون و گەورە هەیە کە بە درێژایی شاخەکەی داپۆشیوە، خەڵکی لە سەرەتای بەهاردا ڕووی تێدەکەن تا کۆتایی هاوین.[١٠][١١][١٢]
شارۆچکەی خەلیفان لە یەک شارەدێ و ٥٤ گوند پێک دێت. ناوەندی شارۆچکەکەش هەر شاری خەلیفانە.
شارەدێ سرێشمە، شارەدێی سرێشمە لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢٣ دامەزراوە و سنوورەکەشی هەر سنووری گوندی سرێشمە کۆنە.[١٧]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.