From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ناوەڕاستی ساڵانی ٢٠١٤ لە ناوچەی شەنگال لە باکووری عێراق کۆمەڵکوژییەکی ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا.[1] [2] [3] کۆمەڵکوژییەکە بووە ھۆی دەرکردن و ھەڵاتن و دەربەدەری کاریگەرانەی ئێزیدییەکان. ھەزاران ژن و کچی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە بە زۆر کران بە کۆیلەی سێکسی و ھەزاران پیاوی ئێزیدیش کوژران.[4] [5] [6] جینۆساید دوای کشانەوەی ھێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەستی پێکرد، کە ئێزیدییەکانی بێ بەرگری کرد.[7][8]
کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەلایەن داعش | |
---|---|
وڵات | عێراق، سووریا |
جێ | شنگال |
کاتی ڕوودان | ٣١ی تەممووزی ٢٠١٤ |
تاوانبار | دەوڵەتی ئیسلامی |
قوربانی | Yazidis in Syria، ئێزیدییەکان |
کوشتیاریی داعش بۆ سەر ئێزیدییەکان سەرنجی کۆمەڵگای نێونەتەوەییی بەدەستھێنا و بووە ھۆی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە عێراق، کە ئەمەش بە ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر داعش دەستیپێکرد. سەرەڕای ئەوەش، ئەمریکا و بەریتانیا و ئوسترالیا فڕۆکەیەکی فریاگوزارییان بۆ ئێزیدییەکان نارد کە بەرەو زنجیرە شاخێک ھەڵھاتبوون. شەڕڤانانی یەپەگە و پەکەکە ڕێڕەوێکی مرۆیییان بۆ چیای شنگال کردەوە و ھاوکاری ئێزیدییەکانیان کرد.[9] تا ساڵی ٢٠١٥ کردەوەکانی داعش دژی ئێزیدیەکان نزیکەی ٥٠٠ ھەزار پەنابەری لێکەوتەوە.[10] [11]
کۆمەڵکوژی لەلایەن چەندین ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان[12] [13] و ڕێکخراوە نیشتمانی و فرەنەتەوەییەکانەوە ناسێنراوە.
ئێزیدییەکان یەکتاپەرستن کە باوەڕیان بە مەلەک تاووس ھەیە، فریشتەیەکی خێرخوازی و وەک تاووسێک دەردەکەوێت.[14] داعش کە خۆیان بە دەوڵەتی ئیسلامی ناودەبەن، لەگەڵ موسڵمانانی دیکەی ناوچەکە فریشتەی تاووس وەک بوونەوەری خراپەکار یان شەیتان سەیر دەکەن و ئێزیدییەکان بە «شەیتانپەرست» دەبینن. بە پێچەوانەی ئایینی جوولەکە و مەسیحییەوە، داعش ئێزیدییەکان بە خەڵکی پەرتووکەکە نازانێت یان وەک کۆمەڵەیەکی دیممی سەیریان ناکات تاوەکو ئەرکی پاراستنیان لە ئەستۆ بگرێت.[15]
لە ئابی ساڵی ٢٠١٤ زیاتر لە ٣٠٠ خێزانی ئێزیدی ھەڕەشەیان لێکرا و ناچاربوون لەنێوان موسڵمانبوون بۆ سوننە یان مردن ھەڵبژێرن.[16]
کاتنامە | ڕووداوە جینۆساید و پەیوەندیدارەکان |
---|---|
٢٠١٣ | ھەڕەشەکردن لە خوێندکارانی ئێزیدی لە زانکۆی موسڵ لەلایەن ئیسلامییەکانەوە [17] [18] |
١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ | شاری عێراق، موسڵ کەوتە ژێر دەستی داعش [17] [18] |
١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٤ | داعش دەستی بەسەر تەلعەفەردا گرت [17] [18] |
٣ی ئابی ٢٠١٤ | داعش بە کشانەوەی ھێزە کوردییەکان ھێرشی کردە سەر شەنگال. ئاوارەکانی ئێزدی بەرەو چیای شنگال ھەڵدێن بەڵام گیریان خواردووە و دەستیان بە پێداویستییە سەرەکییەکان نەگەیشتووە. زۆرێک لە ھەوڵی ھەڵھاتن گیانیان لەدەستدا [17] |
٤ی ئابی ٢٠١٤ | لانیکەم ٦٠ پیاوی ئێزیدی لە گوندی ھەردان لەلایەن داعشەوە کوژران و ژن و منداڵیش بە زۆر بە دیل بردران بۆ تەلعەفەر. [17] |
٧ی ئابی ٢٠١٤ | ھێرشی ئاسمانیی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە بۆ 'کۆتاییھێنان بە گەمارۆکانی سەر چیای شنگال' دەستیپێکرد. تا ئەو ڕۆژە، چەند ھەزار ئێزیدییەک لەلایەن داعش کوژران یان بە دیل گیران.[17] [19] |
9-11 ئابی 2014 | ڕێڕەوی ڕزگاربوون لە چیای شنگال کە لەلایەن شەڕڤانانی ڕۆژاواوە دروستکرا. لانیکەم ١٠٠ ھەزار ئاوارە گەیشتنە ھەرێمی کوردستان [17] [20] |
١٤ی ئابی ٢٠١٤ | ئەمریکا کۆتایی بە پڕۆسەی فڕێدانی ھاوکارییە مرۆییەکان ھێنا بۆ چیای شەنگال. [17] [21] |
١٥ی ئابی ٢٠١٤ | دوای دوو ھەفتە لە گەمارۆدان، داعش کۆمەڵکوژی لە گوندی کۆچۆی ئەنجامدا. زۆرینەی پیاوانی گوندەکە کوژران و کوڕان ناچار بوون ببنە سەرباز ھەروەھا منداڵ، ژن و کچەکان وەک کۆیلەی سێکسی مامەڵەیان پێوەکران.[17] [22] |
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ | ھێزە کوردییەکان و گرووپە چەکدارە ئێزیدییەکان شنگالیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد [17] [23] |
٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ | شارۆچکەی باغۆز لە ڕۆژاوای کوردستان ئازاد کرا. میدیاکان ئاماژەیان بەوەدا کە دیلە ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە سەریان بڕاوە. منداڵە سەربازە زۆرەملێکراوەکانی ئێزیدی ئازاد کراون. [17] [24] |
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ | ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی داعش لەلایەن ئەمریکاوە لە ناو خاکی سوریا کوژرا [17] [25] |
١ی ئازاری ٢٠٢١ | یاسای ڕزگاربووانی ئێزیدی کە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسەندکرا بۆ پێشکەشکردنی قەرەبووکردنەوە، زەوی و ھەلی کار [17] [26] |
٦ی شوباتی ٢٠٢١ | پرسەیەک بۆ ئەو ١٠٤ ئێزیدییەی کۆمەڵکوژی کۆچۆ بەڕێوەچوو. سەدان تەرم لە نزیکەی ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ کە کەوتوونەتە دەوروبەری شنگال ھەڵکەندران و ھەندێکیان نەناسرانەوە. [17] [27] |
لە دەھەمین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان ماڵپەری دراو میدیا لە ڕاپۆرتێکی گرافیکیدا ڕایگەیاند زۆرتر لە ٥ ھەزار کەس لەو کۆمەڵکۆژییەدا کوژراوە و جگە لەوانە، لە ٦٤١٧ ژن و منداڵی ئێزیدی کە لەلایەن داعش ڕفێندرابوون، ٣٥٧٦ کەس رزگار کرانەتەوە، بەڵام ٢٨٤١ کەس ھێشتا بێسەروشوێنن و ھەواڵێک لە چارەنووسیان لە دەستدا نییە. لەم ١٠ ساڵە ١١٩ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان دۆزراوە کە ٥٠ گۆڕ ھەڵدراوەتەوە. ھەروەھا ڕاگەیەندرا بەدوای ١٠ ساڵ ھەر بەتەنیا ٣٠٪ی ئاوارە ئێزیدییەکان لە کەمپەکان گەڕاونەتەوە بۆ شنگال.[28]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.