تۆمارکەر و کۆکەرەوەی فەرموودە، سوننە ڕێباز و نووسەری پەرتووکی صحیحی بوخاری From Wikipedia, the free encyclopedia
محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری، بە یەکێک زاناکانی فەرموودە دادەنرێت لەلایەن ئیسلامی سوننە، و خاوەنی پەرتووکی جامیعول سەحیحیە کە لای سوننە بە دووەم پەرتووکی ڕاست دادەنرێت لە دوای قورئان.
ئیمامی بوخاری | |
---|---|
ناو: | ئیمامی بوخاری |
ناوی تەواو: | محەمەد کوڕی ئیسماعیل بوخاری |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ١٩٤ی کۆچی |
شوێنی لەدایکبوون: | ئۆزبەکستان |
ڕێکەوتی مردن: | ٢٥٦ی کۆچی |
شوێنی مردن: | بوخارا، ئۆزبەکستان |
بیروباوەڕ: | سوننە |
بواری کردوکۆش: | زانستی فەرموودە |
شوێنەواگری: | مالیکی کوڕی ئەنەس، ئەحمەد کوڕی حەنبەل |
کارتێکەری: | موسلیم، ترمزی، نەسائی |
محەمەد کوڕ ئیسماعیل کوڕی ئیبراھیم کوڕی موغەیەرە کوڕی بردزبە جەعفی کوری ئەبووعەبدوڵڵا بوخاری فارسی، لە شاری بوخاری ھەرێمی خۆراسانە، پێشەوای فەرموودە بووە لە سەردەمی خۆی.
ئیمامی بوخاری لە ١٣ی شەووالی ساڵی ١٩٤کۆچی لەدایکبووە، مناڵ بووە کاتێک باوکی مردووە و لە ژێر سەرپەرشتی دایکییدا گەورە بوو، ئاڕاستەی کرد بۆ لەبەرکردنی فەرموودە، پەرتووکە ناودارەکانی خوێندەوە کاتیک لە تەمەنی شازدە ساڵیدا بوو، و ئەڵێن لە لاوییدا حەفتا ھەزار فەرموودەی لەبەربووە، ئەڵێن بە مناڵی نابینا بوو، و بە دوعای زۆری دایکی بینایی بۆ گەڕاوەتەوە.
بوخاری نزیکەی بە ھەموو زاناکانی سەردەمی خۆی گەیشتووە و زانیاری لێ وەرگرتووە و لێیانەوە فێربووە، سەرەتا لەی زاناکانی بوخارا زانستی وەرگرت پاشان ڕۆیشت بۆ بەڵخ و لەوێش زانستی وەرگرت، پاشان چووە بەغدا و مەککە و بەسرە و کووفە و شام و عەسقەلان و دیمەشق و میسر بۆ لای زاناکانیان.
و لە خوێندکارەکانی، ھەریەک لە موسلیم و ترمزی و نەسائی فەرموودەیان لێ گێراوەتەوە.
ئیمام بوخاری چەندین سیفەتی بەڕێز و بەرزی ھەڵگرتبوو، لەوانە پێشوازی گرتنی زانست، حەجی بە ئەنجام گەیاند کاتیک تەمەنی لە ھەژدە ساڵیدا بوو، پاشان چەندین وڵات گەڕا بە دوای وەرگرتنی زانستدا، ھەروەھا لە خۆبردوو بوو لە وەرگرتنی زانستدا، لە شەوی وادا ھەبووە بیست جار لە خەو ھەستاوە تا ئەوەی بە بیریدا دێت بینووسێتەوە.
لە ھەمان کاتدا بەخشندە و لێخۆشبوو بووە، و زۆر خواپەرست بووە، ھەروەھا گوتویەتی ھەر فەرموودەیەکم لە پەرتووکی سەحیحەکەم داناوە پێش ئەوە دوو ڕکات نوێژم کردووە. ھەروەھا لەو سیفەتانەی یارمەتی داوە زیرەکیی و بەتوانایی بووە لە لەبەرکردن و یادەورییەکی بەھێزی ھەبووە ھەر لە مناڵییەوە.
ئیمامی بوخاری پێش مردنی فەرموویەتی؛ کە لە ١٨٠ پیاوەوە نوسیویەتی کە خاوەنی فەرموودەکان بوون.
دەستی کرد بە گەڕان بۆ داواکردنی زانست لە شوێنەکەی خۆی بوخاراوە، پاشان ڕۆیشت بەرو بەڵخ لەوێ گوێی لە مکبن کوڕی ئیبراھیم و زۆری تر گرت پاشان چوو بۆ نیسابوور و ڕەی. دواتر ڕۆیشت بۆ مەککە و مەدینە و لە گەشتەکەی بەردەوام بووە چوو بۆ میسر و شام و زۆر لە شارەکانی عێراق. بوخاری پێش ئەوانەی سەردەمەکەی کەوت و لەسەر دەستیا فێر دەبوون و ناسرابوو لە وڵاتەکاندا.
ئیمامی بوخاری چەندیین پەرتووک و دانراوی ھەیە، لەسەروو ھەموو پەرتووکەکانی و بە پێزترینیان سەحیحەکەیەتی (الجامع الصحیح)، کە لای ئیسلامی سوننە درووسترین پەرتووکە لە فەرموودەی پێغەمبەر محەمەددا و بە دووەم پەرتووکی ڕاستی دادەنێن لە دوای قورئان، ھاوکات چەندەھا دانراو و پەرتووکی تری ھەیە لە بوارە جیاجیا ئیسلامییەکاندا.
سەحیحی بوخاری، ناودارترین پەرتووکی بوخارییە، بەڵکو ناودارترین پەرتووکە لە فەرموودەکانی پێغەمبەردا، بوخارێکی ھەوڵێکی بێ ووچانی بۆ داوە، لە دانان و کۆکردنەوە و ڕیکخستنییدا شانزە ساڵی بەسەر بردووە، کە ماوەی گەشتە سەختەکەیەتی لە داواکردنی فەرموودەدا، ژمارەی فەرموودەکانی سەحیحی بوخاری بە دووپات بووەکانەوە ٧٥٩٣ فەرموودەیە، کە لە نێو ٦٠٠ ھەزار فەرموودەدا ھەڵی بژاردوون، مەرجی ھەبووە بۆ گێڕانەوەی ئەوەی فەرموودەی گیراوەتەوە، کە ئەبووایە ھاوچەرخ بووایە و بە دیداری بگەیشتایە و بیبینیایە ، ھاوکات لەگەڵ متمانە و دادپەروەری و دیسپلین و زانست و لە خواترسی.
ھیچ فەرموودەیەکی دانەناوە لە پەرتووکەکەییدا تا دوو ڕکات نویژی ئەنجام نەدایە، و دەستی کردووە بە دانانی پەرتووکەکەی لە مزگەوتی حەڕام و مزگەوتی پێغەمبەر. دوای ئەوەی پەرتووکەکانی خستە بەردەم زۆر لە مامۆستاکانی وەک ئەحمەد کوڕی حەنبەل و عەلی کوڕی مەدینی و یەحیا کوری موعین، گەواھییان بۆ دا بە ڕاستی ئەوەی تیاییدا ھاتووە، لە دواتریشدا لەلایەن ھەموو نەتەوەی ئیسلامییەوە پەسەند کرا و بە ڕاستترین پەرتووک دانرا لە دوای قورئان، و چەندین لێدوان و لێکۆڵینەوەی لە بارەوە کراوە، ھەتا بایەخ پێدانی چۆتە دەروەی موسڵمانانیش، کە خوێنراوە و وەرگێڕدراوە و دەیان پەرتووکی لە بارەوە نووسراوە.
کۆچی دوایی لە شەوی جەژنی ڕەمەزاندا بوو لە ساڵی ٢٥٦ کۆچی و ئێوارەی شەممە بوو، ڕۆژی دواتر نوێژی لەسەر کرا و نێژرا، و کاتێک مرد تەمەنی شەست و دوو ساڵ بوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بوخاری تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.