سیاسەتوانی کورد (١٨٩٦-١٩٦٩) From Wikipedia, the free encyclopedia
شێخ ئەحمەد محەممەد بارزانی (بە کوردیی باکووری: Ehmed Mihemed Barzanî؛ لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٨٩٦ – مردووی ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩)، ھەروەھا ناسراو بە خودان [ژێدەر پێویستە]، سەرۆکی بنەماڵەی بارزانی لە کوردستاندا بوو. شێخ ئەحمەد حکوومەتی بارزانی لە باشووری کوردستاندا دامەزراند. دەکرێت بگوترێت ئەو ناسیۆنالیستێکی کورد بوو کە ھۆزە جۆراوجۆرەکانی کوردی گرتە ژێر دەسەڵاتی خۆی و ناوچەی بارزانی گەورەتر کرد. ئەحمەد بارزانی لەگەڵ برا بچووکەکەی مستەفا بارزانی لە دەیەکانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ لە دژی دەوڵەتی عێراق شەڕیان کرد.
ئەحمەد بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٩٦ ناحیەی بارزان |
مەرگ | ١١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٩ (بە تەمەنی ٧٣
) بەغدا |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزب | حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
خێزان | مەلا مستەفا بارزانی، عەبدولسەلام بارزانی |
ئەحمەد بارزانی یەکەمین کوردی ڕێبەری ژینگە و ژینگەپارێزی بوو. ئەو چەندین یاسای لەبەر ڕاگرتنی شوێنێکی خاوێن بەڕێوە برد. ھەروەھا ھەندێک لەو کارانەی وەکوو ئەوانەی خوارەوەی قەدەغە کرد:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.