ئیمێلی گرین بالچ (بە ئینگلیزی: Emily Greene Balch؛ لە دایکبووی ٨ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧ - مردووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١) ژنە ئابووریزان، کۆمەڵناس و ئاشتیخوازی ئەمریکی بوو، ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو کارکردنی ئەکادیمی لەگەڵ کۆلێجی وێڵێسیلێی گرێدا لەگەڵ کارەکانی لەبواری پرس و کێشەکانی کۆمەڵگا لەواننە ھەژاری، کارکردنی منداڵان و پرسی پەنابەران.[1]

زانیاریی خێرا ئیمێلی گرین بالچ, لەدایکبوون ...
ئیمێلی گرین بالچ
Thumb
لەدایکبوون٨ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧
Jamaica Plain، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١(١٩٦١-٠١-٠٩) (٩٤ ساڵ ژیاوە)
کامبریج، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
شوێنی ناشتنForest Hills Cemetery
باوکFrancis Vergnies Balch
ھاوسەربێ نرخ
بواری کارئابوورناسی
شوێنی کارکردنWellesley College
پەروەردەBryn Mawr College، زانکۆی شیکاگۆ، Wellesley College
بزووتنەوەی ڕۆشنبیریpacifism
ئەندامیWomen's International League for Peace and Freedom
خەڵاتەکانخەڵاتی ئاشتیی نۆبێل
دایخە

ئەو دەستپێکی جەنگی جیھانیی یەکەم لە ساڵی ١٩١٤، چووە پاڵ بزووتنەوە ئاشتی، لەگەڵ جەن ئادامس بەیەکەوە کاریان دەکرد.[2] ئەو بووە سەرکردەی ناوەندی لە یەکێتیی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی (WILPF)، بنکەی سەرەکییان لە سوویسرا بوو، لەبەرامبەر ئەو کارانەی بۆ ئاشتی کردنی، لە ساڵی ١٩٤٦ لە پاڵ ئاشتیخوازی ئەمریکی جۆن مۆت خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا.[3][4] ئەو بڕە پارەیەی کە بەھۆی خەڵاتەکەوە دەستی کەوت، بەخشییە ڕێکخراوەکەی یەکێتیی نێونەتەوەیی ژنان بۆ ئاشتی و ئازادی (WILPF).[3] ئیمێلی گرین بالچ لە ژیانیدا ھاوسەرگیری نەکرد.

لە ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٦١، ئیمێلی گرین بالچ لە تەمەنن ٩٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.