یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ کە زیاتر بە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٢ ناسراوترە، یاری ژمارە ٣١ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ یە و ڕۆژی ١ی تەممووزی ٢٠١٢ و ئۆڵۆمپیی کیێڤی پایتەختی ئوکراینای بۆ دیاریکرا. تێیدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو بە پاڵەوان. و یەکەم هەڵبژاردە بوو کەتوانی دوو نازناوی یۆرۆی یەک لەدوای یەک بەدەست بهێنێت دوای بردنەوی لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە ئەنجامی ١-٠ لە یۆرۆی ٢٠٠٨ و بردنەوەی لە ئیتاڵیا بەئەنجامێکی چاوەڕوانکراو ٤-٠ لە یۆرۆی ٢٠١٢. یەکەم هەڵمژاردە بوو کەتوانی سێ نازناوی یەک لەدوای یەک بباتەوە کە یۆرۆی ٢٠٠٨ و جامی جیهانی فیفای ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢ن.
بەم بردنەوەیە ئیسپانیا بەشداریکردنی لە جامی کیشوەرەکان ٢٠١٢ی بەرازیل مسۆگەرکرد.

ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشووی ئیسپانیا و ئیتاڵیا

پێش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە ٣٠ جار بەیەکگەیشتوون و تێیدا ئیتاڵیا ١٠ جار و ئیسپانیا ٨ جار براوە بووە و ١٢ جاریش بەرامبەربوون

بەرەو یاری کۆیایی

زانیاریی زیاتر ئیسپانیا, قۆناغ ...
ئیسپانیا قۆناغ ئیتاڵیا
بەرامبەر ئەنجام قۆناغی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئەنجام
 ئیتاڵیا ١-١ یاری یەکەم  ئیسپانیا ١-١
 Republic of Ireland ٤-٠ یاری دووەم  کرواتیا ١-١
 کرواتیا ١-٠ یاری سێیەم  Republic of Ireland ٢-٠
ھەڵبژاردە خ ج.گ گ.ل گ.ک یاری دۆ بە بر
 ئیسپانیا ٧١٦٠١٢٣
 ئیتاڵیا ٥٢٤٠٢١٣
 کرواتیا ٤٣٤١١١٣
 Republic of Ireland ٠٩١٣٠٠٣
ڕیزبەندی کۆتایی
ھەڵبژاردە خ ج.گ گ.ل گ.ک یاری دۆ بە بر
 ئیسپانیا ٧١٦٠١٢٣
 ئیتاڵیا ٥٢٤٠٢١٣
 کرواتیا ٤٣٤١١١٣
 Republic of Ireland ٠٩١٣٠٠٣
بەرامبەر ئەنجام قۆناغی دەرچوون لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ بەرامبەر ئەنجام
 فەڕەنسا ٢–٠ چارەگی کۆتایی  ئینگلتەرا ٠–٠ ک.ز (٤-٢ سزا.)
 پورتوگال ٠–٠ ک.ز (٤-٢ سزا.) نیوەی کۆتایی  ئەڵمانیا ٢-١
دایخە

پێش یاریکردن

یاریگا

دوای بینی یاریگای ئۆڵۆمپی شاری کیێڤی پایتەختی ئوکراینا لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ وەکو یاریگای دوا یاری پاڵەوانیەتیەکە دیاریکرا و گەورەترین یاریگای نێو ٨ یاریگاکەی پاڵەوانیەتیەکەیە.

تۆپی یاری

تۆپی یاری بریتییە لەتۆپی ئەدیداس تانگۆ ١٢ یە کە تۆپی فەرمی پاڵەوانیەتیەکەیە.

ناوبژیوان

  • ناوبژیوان: پێدرۆ پرۆینکا (پورتوگال).
  • یاریدەرانی ناوبژیوان: بێرتینۆ میراندا ، ریکاردۆ سانتۆس (پورتوگال).
  • یاریدەرانی ناوبژیوانی زیادکراو: جۆرجی سۆزا ، دوارتی گۆمێس (پورتوگال).
  • ناوبژیوانی چوارەم: جونەیت شاکر (تورکیا).
  • ناوبژیوانی زیادکراو: بەهادین دوڕان (تورکیا).

ئاهەنگی داخستن

پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی لە نێوان ئیسپانیا و ئیتاڵیا ئاهەنگی داخستنی پاڵەوانیەتی یۆرۆی ٢٠١٢ دەستی پێکرا و تێیدا ٦٠٠ سەماکەر بەشداربوون و تێیدا ڕاپەری ئەڵمانیا ئۆشیانا بەوتنی مارشی فەرمی یۆرۆی ٢٠١٢ بەشداری کرد.

ڕووماڵکردنی یاری کۆتایی

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا جەزیرەی وەرزشی و لە شانشینی یەکگرتوودا بی بی سی و ئای تی ڤی و لە ئەمەریکا ئی ئێس پی ئێن و لە کەنەدا تی ئێس ئێن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڕووماڵی یاری کۆتاییان کرد.

یاری کۆتایی

زانیاریی زیاتر ئیسپانیا, ٤ - ٠ ...
ئیسپانیا  ٤ - ٠  ئیتاڵیا
دایخە
١ی تەممووزی ٢٠١٢ (2012-07-01)
٢١:٤٥ (کوردستان)
یاری کۆتایی
یاریگای ئۆڵۆمپی ، کیێڤ ، ئوکراینا
ئامادەبووان: ٦٣.١٧٠
ناوبژیوان: پێدرۆ پرۆینکا ، پورتوگال

پوختە

لە یاریگای ئۆڵۆمپیی شاری کیێڤی بایتەختی ئوکراینا و بەناوبژیوانی پێدرۆ پرۆینکای پورتوگالی لەکاتژمێر ٢١:٤٥ بەکاتی کوردستان یاری کۆتایی لەنێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستی پێکرد. لە هێرشێکی ئیسپانیادا لەخولەکی ١٤ داڤید سیلڤا گۆڵی یەکەمی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و لە خولەکی ٤١ جۆردی ئەلبا دووەم گۆڵی بۆ ئیسپانیا تۆمارکرد و گێمی یەکەمی بە ٢ گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی هات.
بەدەستپێکردنی گێمی ڕاهێنەران هەڵبژاردەی ئیسپانیا زیاتر هێرشی کرد و دوای ئەنجامدانی هەر سێ گۆڕانکارییەکی ئیتاڵیا و گۆڕینی ریکاردۆ مۆنتۆلیڤۆ و دانانی تیاگۆ مۆتا لەجێگای، بەڵام پاش ٥ خولەک یاریکردنی مۆتا تووشی پێکان هات یاریگای بەجێهێشت و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە خولەکی ٦٢ بەدواوە بە ١٠ یاریزان یاری دەکرد. لەدوای ٩ خولەک لەهاتنەنێو یاریگا و لە ٨٤مین خولەکی یاریدا فێرناندۆ تۆرێس گۆڵی سێیەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و بەدەستهێنانی نازناوەکەی مسۆگەر کرد بۆ هەڵبژاردەکەی. لەدوای تەنها خولەکێک لەهاتنەنێو یاریگاوەلە ڕێگەی تۆرێسەوە خوان ماتا لەخولەکی ٨٨ گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد و ئیسپانیای لەبەدەستهێنانی جامەکە دڵنیاکردەوە.

پێکهاتە و شێوازی یاریکردن

Thumb
Thumb
Thumb
Thumb
ئیسپانیا
Thumb
Thumb
Thumb
Thumb
ئیتاڵیا
گۆڵچی1ئیکەر کاسیاس (کاپتن)
بەرگریکاری ڕاست17ئالڤارۆ ئەربیلوا
بەرگریکاری ناوەند3جیراد پیکیBooked in the 25ەم minute 25'
بەرگریکاری ناوەند15سێرجیۆ ڕامۆس
بەرگریکاری چەپ18جۆردی ئالبا
ناوەڕاست8چاڤی ھێرناندێز
ناوەڕاست16سێرجیۆ بوسکێتس
ناوەڕاست14شابی ئالۆنسۆ
هێرشبەری ناوەڕاست10سیسک فابریگاسSubstituted off in the 75ەم minute 75'
لای ڕاست21داڤید سیلڤاSubstituted off in the 59یەم minute 59'
لای چەپ6ئەندرێس ئینێستاSubstituted off in the 87ەم minute 87'
یەدەگەکان:
هێرشبەر7پیدرۆSubstituted on in the 59یەم minute 59'
هێرشبەر9فێرناندۆ تۆرێسSubstituted on in the 75ەم minute 75'
ناوەڕاست13خوان ماتاSubstituted on in the 87ەم minute 87'
ڕاهێنەر:
ڤیسنیتی دیل بۆسکی
Thumb
گۆڵچی1جایلویجی بوفۆن (کاپتن)
بەرگریکار ڕاست7ئیگنازیۆ ئەباتی
بەرگریکاری ناوەڕاست15ئەندریا بارزالیBooked in the 45ەم minute 45'
بەرگریکاری ناوەڕاست19لیۆناردۆ بۆنوچی
بەرگریکاری چەب3جیۆرجیۆ کێلینیSubstituted off in the 21ەم minute 21'
ناوەڕاستی بەرگریکار21ئەندریا پێرلۆ
لای ڕاست8کلاودیۆ مارکیزیۆ
هێرشبەری ناوەڕاست18ریکاردۆ مۆنتۆلیڤۆSubstituted off in the 57ەم minute 57'
لای چەپ16دانێلی دی ڕۆسی
ناوەڕاست9ماریۆ بالۆتیلی
ناوەڕاست10ئەنتۆنیۆ کاسانۆSubstituted off in the 46ەم minute 46'
یەدەگەکان:
بەرگریکار6فێدیریکۆ بالزاریتیSubstituted on in the 21ەم minute 21'
هێرشبەر11ئەنتۆنیۆ دی ناتالیSubstituted on in the 46ەم minute 46'
ناوەڕاست5تیاگۆ مۆتاSubstituted on in the 57ەم minute 57'Sent to blood bin 62'
ڕاھێنەر:
چیزاری پراندێلی

باشترین یاریزان

  • ئەندرێس ئینێستا (ئیسپانیا).

ئامارەکان

زانیاریی زیاتر زانیاری, ئیسپانیا ...
زانیاریئیسپانیائیتاڵیا
گۆڵی تۆمارکراو٤٠
کۆی تۆپەھاوێژراوەکان١٤١١
تۆپەھاوێژراوە کاریگەرەکان٩٦
کۆنترۆڵکردنی تۆپ٥٢%٤٨%
لێدانی گۆشە٣٣
ھەڵەی گیراو١٧١٠
دزەکردن٣٣
ئاگادارکردنەوەکان١١
دەرکردن٠٠
دایخە

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.