![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/12/%25D0%259F%25D0%25BE%25D0%25BB%25D0%25B8%25D1%2582%25D0%25B8%25D1%2587%25D0%25B5%25D1%2581%25D0%25BA%25D0%25B0%25D1%258F_%25D0%25BA%25D0%25B0%25D1%2580%25D1%2582%25D0%25B0_%25D0%2590%25D0%25B7%25D0%25B8%25D0%25B8_%25D0%25BD%25D0%25B0%25D1%2587%25D0%25B0%25D0%25BB%25D0%25BE_XX_%25D0%25B2%25D0%25B5%25D0%25BA%25D0%25B0.jpg/640px-%25D0%259F%25D0%25BE%25D0%25BB%25D0%25B8%25D1%2582%25D0%25B8%25D1%2587%25D0%25B5%25D1%2581%25D0%25BA%25D0%25B0%25D1%258F_%25D0%25BA%25D0%25B0%25D1%2580%25D1%2582%25D0%25B0_%25D0%2590%25D0%25B7%25D0%25B8%25D0%25B8_%25D0%25BD%25D0%25B0%25D1%2587%25D0%25B0%25D0%25BB%25D0%25BE_XX_%25D0%25B2%25D0%25B5%25D0%25BA%25D0%25B0.jpg&w=640&q=50)
یاریی مەزن
From Wikipedia, the free encyclopedia
یاریی مەزن (بە ئینگلیزی: Great Game) ئەو ناوەیە کە بە ڕکابەرییە سیاسی و سەربازییەکانی نێوان هەردوو ئیمپراتۆریەتی کۆلۆنیالیزمی بەریتانیا و ڕووسیای تزاری لە ئاسیای ناوەڕاست ناودەبرێت . ئەم پێشبڕکێیانە نزیکەی بە درێژایی سەدەی نۆزدەهەم بەردەوام بوون. جگە لەو وڵاتانەی کە دەکەونە ئاسیای ناوەڕاست، هەموو ئەم کێبڕکێیانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر وڵاتانی وەک قاجار ئێران و هیندستانی بەریتانیا و ناوچەی تبت هەبووە. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە
یاریی مەزن | |
---|---|
![]() | |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٢ی کانوونی دووەمی ١٨٣٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٠ی ئەیلوولی ١٨٩٥ |
بەشداربوو | شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
کێبڕکێی سێبەر [1] ناونیشانێکی دیکەیە کە ئاماژەیە بۆ کێبڕکێی نێوان ئەم دوو زلهێزەی کات لە ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاستدا، لەوانە؛ ئەفغانستان, ئێران و ئەمیر یان خانەکانی تری ئەم ناوچانە داوە. ئەم پێشبڕکێیانە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمی زایینی دەستیان پێکردووە. واتە نزیکەی دوای پەیمانی گۆڵستانی نێوان ڕووسیا و ئێران دەستی پێکرد و تا ڕووخانی میرنشینی بوخارا و دوای ئەوەش تا شۆڕشی ئۆکتۆبەری ڕووسیا بەردەوام بوو. ئەم نازناوە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم و پێگەی دوای کۆلۆنیالیزم لە وەسفکردنی پلانی جیۆپۆلەتیکی زلهێزەکان و زلهێزە ناوچەییەکانی ئەو سەردەمە وەک کایەی نفوزی جیۆپۆلەتیکی لە ناوچەکانی ئێران و ئەفغانستان بە شێوەیەکی نافەرمی درا. [2] [3]