ھێرشی ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، باڵە سەربازییەکانی بزووتنەوەی حەماس (کەتیبەکانی قەسام)، جیھادی ئیسلامیی فەلەستین و چەند ڕێکخراوەیەکی تر زنجیرەیەک ھێرشی چەکداریی ھاوئاھەنگیان لە کەرتی غەززەوە بۆ سەر خاکی دراوسێیان، ئیسرائیل دەستپێکرد، کە یەکەم ھێرشی ڕاستەوخۆی دەرەکییە بۆ سەر ئیسرائیل لە دوای جەنگی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ەوە. ھێرشەکان، لە ڕۆژی شەممەدا، شەڕی ئیسرائیل و حەماسی دەست پێکرد، ئەمەش نزیکەی ٥٠ ساڵ دوای ئۆپەراسیۆنی بەدر و جەنگی تشرینی یەکەم لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣. حەماس و گرووپە چەکدارەکانی تری فەلەستینی ناوی ھێرشەکانیان بە ئۆپەراسیۆنی لافاوی ئەقسا ناو بردووە (بە عەرەبی: عملية طوفان الأقصى، لاتینی: ʿamaliyyat ṭūfān al-ʾAqṣā)[2] و لە ئیسرائیل بە شەممەی ڕەش ناودەبرێت (بە عیبری: השבת השחורה)[3] یان کۆمەڵکوژی تەوراتی سیمچات (הטבח בשמחת תורה)[4] و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە ھێرشی ٧ی تشرینی یەکەم ناسراوە.[5][6][7]
ھێرشی ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
جێ دەستی ھاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بەسەر دیوارێکەوە، کە لە کاتی ھێرشەکانی حەماس سوتێندراوە | |||||||
| |||||||
شەرکەرەکان | |||||||
|
|||||||
زیانەکان | |||||||
بەلانی کەمەوە ١،٠٠٠ چەکدار کوژراون ٢٠٠ چەکدار دەستگیر کراوە |
١،١٣٩ کوژراو
|
ھێرشەکان لە بەرەبەیانی زوو بە موشەکێک بۆ ناو خاکی ئیسرائیل دەستیپێکرد.[8][9] چەکدارانی حەماس بەربەستی غەززە‒ئیسرائیلیان شکاند، دەستیان کرد بە کۆمەڵکوژ کردنی کۆمەڵگە مەدەنییەکانی ئیسرائیل، لەنێویاندا لە بەعەری، کفار عەزا و فێستیڤاڵی میوزیکیی نۆڤا،[10][11] ھەروەھا ھێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکان. ھێرشەکان بوونە ھۆی کوژرانی ١١٣٩ کەس‒٦٩٥ مەدەنی ئیسرائیلی (لەوانەش ٣٦ منداڵ)، ٧١ ھاووڵاتی بیانی و ٣٧٣ ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان.[kurdish-alpha 1][12] نزیکەی ٢٥٠ مەدەنی و سەربازی ئیسرائیلی وەک بارمتە ڕەوانەی کەرتی غەززە کران، لەنێویاندا ٣٠ منداڵ، بە ئامانجی ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی زیندانییە فەلەستینییەکان.[13][14][15][16] ژمارەیەکی زۆر لە گرتە ڤیدیۆیی و وێنە دۆکیۆمێنتەرییەکان، باس لە ئازاردانی جەستەیی و دەستدرێژی سێکسی خەڵکی مەدەنی دەکەن لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە، بەڵام حەماس ئەمەی ڕەتکردووەتەوە.[17][18][19][20]
بزووتنەوەی حەماس ڕای گەیاند، ھێرشەکەی لە وەڵامی بەردەوامی داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بووە بۆ سەر خاکە فەلەستینییەکان و گەمارۆدانی کەرتی غەززە، فراوانکردنی نیشتەجێبوونی نایاسایی ئیسرائیلییەکان، زیادبوونی توندوتیژیی دانیشتووانی ئیسرائیل بەرامبەر فەلەستینییەکان و ناکۆکییە نوێیەکان.[21][22][23]
لانیکەم ٤٤ وڵات ئەم ھێرشەیان بە ھێرشێکی تیرۆریستی ناوبرد، لەھەمان کاتدا ھەندێک لە وڵاتانی عەرەبی و موسڵمان داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستینیان لەلایەن ئیسرائیلەوە وەک ھۆکاری سەرەکیی ھێرشەکە دانا.[24][25][26] ئەو ڕۆژە بە خوێناویترین ڕۆژ لە مێژووی ئیسرائیل و کوشندەترین ڕۆژ بۆ جولەکەکان لە دوای ھۆلۆکۆستەوە ناوزەند کرا.[27][28][29][30]