ھۆلۆکۆست
کووشتارگەیەک کە جوولەکە و چەند نەتەوەیەکی تری گرتەوە (١٩٤١-١٩٤٥) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆلۆکۆست (بە ئەڵمانی: Der Holocaust) (لە یۆنانییەوە ὁλόκαυστος holókaustos: کە holólos بە واتای "ھەموو" و kaustós بە واتای "سووتێن") (بە عیبری: השואה ، بە "کارەسات" دەخوێندرێتەوە)،[1] کۆمەڵکووژییەک بوو کە ڕوویدا لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمدا لەلایەن پارتی سۆشیالیستی کرێکارانی ئەڵمانیا ناسراو بە نازی بەسەرکردایەتی ئادۆڵف ھیتلەر دەستی پێکرا، نزیکەی شەش میلیۆن جوولەکەی ئەورووپی لەلایەن ئەڵمانیای نازی و ھاوپەیمانەکانییەوە کوژران. ھەندێک لە مێژوونووسان پێناسەی ھۆلۆکۆست بەکاردەھێنن بۆ پێنج میلیۆن کەسی دیکەی ناجوولەکە بگرێتەوە کە ئەوانیش قووربانی کوشتنی بەکۆمەڵی ڕژێمی نازی بوون، بەمەش کۆی گشتییان گەیشتە نزیکەی یازدە میلیۆن کەس. کوشتنەکان لە سەرتاسەری ئەڵمانیای نازی و ناوچەکانی ئەورووپای داگیرکراو لەلایەن ئەڵمانیاوە ڕوویانداوە. ڕژێمی نازی و ھاوکارەکانی بە شێوەیەکی سیستماتیک لە ناوەڕاستی جەنگی جیھانی دووەمدا لە ساڵی ١٩٤١ تا ١٩٤٥ جوولەکەکانیان کردە ئامانج و کوشتیانن، لە یەکێک لە گەورەترین کووشتارگەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا، چەوساندنەوە و کوشتنی جوولەکەکان بەشێک بوو لە کۆمەڵەیەکی بەرفراوانتر لە چەوساندنەوەکان و کوشتنی سیستماتیکی ڕژێمی ھیتلەر و ھاوکارانی لە دژی چەندین گرووپی نەتەوەیی و ڕامیاری جیاواز، بەتایبەتی کۆمەڵکوژی گەلی ڕۆما و کەمئەندامان و نەیارانی ڕامیاری و چەندانی تر.[2][3][4][5]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |