گەلی ئەمازیغی
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلی ئەمازیغ یان بەربەر کۆمەڵێک خەڵکی نیشتەجێی باکووری ئەفریقان کە لە وڵاتانی جەزائیر، مەغریب، لیبیا و توونس دەژین، گەلی بەربەر زمانی تایبەت بە خۆیان ھەیە بە ناوی ئەمازیغی، زۆرینەی بەربەرەکان مسوڵمانی سوننەن، لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی لە باکووری ئەفریقا بە زمانی ئەمازیغی قسە دەکەن نزیکەی ٢٥ ھەتا ٣٠ ملیۆن کەسن، بەڵام ژمارەی ئەو کەسانەی کە خۆیان بە بەربەری دەزانن و بە زمانێک جگە لە ئامازیغ قسە دەکەن، زۆر زیاترە لەم ڕێژەیە.[1][2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7b/Lenguas_bereberes.png/320px-Lenguas_bereberes.png)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ec/Berber_flag.svg/640px-Berber_flag.svg.png)