From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆڕانی خراپ یان برێکینگ بەد (بە ئینگلیزی: Breaking Bad) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی دراما-تاوانی ئەمریکییە، لەلایەن ڤینس گیلیگان بەرھەم ھاتووە. زنجیرەکە لە کەناڵی «AMC»ی ئەمریکی پەخش کرا، یەکەم ئەڵقەی لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بوو و دوایین ئەڵقەشی لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣.[1] زنجیرەکە باس لە مامۆستایەکی کیمیا دەکات بە ناوی واڵتەر وایت، کە بەھۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە دەچێتە نێو کاروباری ماددەی ھۆشبەر بە ھیوای ئەوەی پێش مردنی داھاتێک بۆ خێزانەکەی بەجێ بێڵێت.
چەشن | دراما تاوانکاری |
---|---|
پەرەپێدەر | کەناڵی AMC |
ئەکتەران | بڕایان کرانستن ئاڕۆن پۆل ئانا گەن دان نۆریس ئاڕ جەی میت |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٥ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٦٣ |
بەرھەمھێنەر(ان) | ڤینس گیلیگان ماڕک جۆنسن مایکڵ ماکلارین |
شوێنەکانی تۆمارکردن | ئەلبەکێرکی، نیو مەکسیکۆ |
ماوەی پەخش | ٤٢ خولەک |
تۆڕ | AMC |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ – ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ |
بەگشتی برێکینگ باد بە لای زۆربەی چاودێرانەوە بەھێزترین زنجیرە دادەنرێت. زنجیرەکە توانیویەتی ١٦ خەڵاتی ئێمی و ٨ خەڵاتی سەتەلایت و ٢ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٣ زنجیرەکە ناوی چووە نێو پەرتووکی گینس بەھۆی ئەوەی بووە پڕبینەرترین زنجیرە لە مێژووی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان.[2][3]
زنجیرەکە دوو بەرھەمی تری بەدوای خۆیدا ھێنا، یەکەمیان زنجیرەی واباشترە پەیوەندی بکەیت بە سۆڵ بوو، کە تێیدا باسی سەرکێشییەکانی پارێزەر سۆڵ گوودمان دەکات بەر لە ڕووداوەکانی گۆڕانی خراپ و دوای ڕووداوەکانی گۆڕانی خراپ. دووەمیشیان فیلمی ئێل کەمینۆ بوو، کە تێیدا باسی چارەنووسی جێسی پینکمن دەکات دوای کۆتاییھاتنی زنجیرەکە.
ئەکتەر / خانمەکتەر | ڕۆڵ | کورتەیەک |
---|---|---|
بڕاین کرانستن | واڵتەر وایت | مامۆستایەکی وانەی کیمیایە کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان دەبێت، بۆیە دەچێتە نێو کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان بۆ دابینکردنی داھاتێک بۆ خێزانەکەی لە حاڵەتی مردنی. |
ئاڕۆن پاوڵ | جێسی پینکمان | قوتابی پێشوی واڵتەر بووە، لە قوتابخانە دەرکراوە و ڕووی کردۆتە کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان، دوای ئەوەی (واڵتەر) لە ھەڵمەتێکدا لە کارگەیەکی ماددە ھۆشبەرەکان دەیبینێت داوای ئەوەی لێدەکات ببنە ھاوبەش و پێکەوە کاری ماددە ھۆشبەرەکان بکەن ئەویش پەسەندی دەکات. |
دان نۆریس | ھانک شرەیدەر | زاوای واڵتەر وایتە، لە دەزگای نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان (DEA) کار دەکات و پۆلیسێکی لێھاتووە. |
ئانا گەن | سکایلەر وایت | ھاوسەر (واڵتەر وایت) ە، ژنێکی ماڵییە و زۆر لەخەمی واڵتەر دایە. |
ئاڕ جەی میت | فلین / واڵتەر وایت جونیۆر | تاکە کوڕی (واڵتەر) ە، قوتابییە لەھەمان قوتابخانە لەگەڵ باوکی. |
بێتسی براندیت | ماری شرەیدەر | ھاوسەری (ھانک شرەیدەر) و خوشکی (سکایلەر وایت) ە. |
بۆب ئۆدێنکیرک | ساوڵ گوودمان / جەیمس مکگیڵ | پارێزەرێکی بەرتیلخۆرە کە یارمەتی (واڵتەر) دەدات لە کارە نایاساییەکانی و خۆ دزینەوەیان لە باجدانی حکومەت، یەکێکە لە بەناوبانگترین پارێزەرەکان، بەوەش بەناوبانگە لە ڕێکلامکەی دەڵێت " واباشترە پەیوەندی بە ساوڵ بکەیت -Better Call Saul ". |
گیانکارلۆ ئێسپۆسیتۆ | گوستاڤۆ " گەس فرینگ" | کەسێکی زیرەکی بازرگانی ماددەی ھۆشبەرە، کە خاوەن زنجیرە چێشتخانەی (لۆس پۆڵۆس ھێرمانۆس - برایانی مریشک) ە، کارەکانی زۆربەی نھێنین و کەس پێیان نازانێت، لەنێو زنجیرەکەدا (گەس) پارەیەکی زۆر دەخاتە بەردەم (واڵتەر) تاکو کاری بۆ بکات. |
جۆناثان بانکس | مایک ئێھرامانتراوت | پیاوێکی سادەیە و باپیرەی کچێکە، وەک بکوژ بۆ (گەس) کار دەکات و وەک لێکٶلەرەوەی تایبەت بۆ (ساوڵ) کار دەکات زۆر زیرەکە لە بەجێگەیاندنی فەرمانەکان و لێھاتووشە لە کوشتن. |
مامۆستایەکی وانەی کیمیا بەناوی (واڵتەر وایت) تووشی شێرپەنجەی سییەکان دەبێت بەجۆرێک کە شیاوی نەشتەرگەری نییە، واڵتەر زۆر غەمبار دەبێت بەم ھەواڵە و بیر لە خێزانەکەی دەکاتەوە کە لە حاڵەتی مردنی ئەوان چییان بەسەردێت. زاواکەی (واڵتەر) کە ناوی (ھانک) ە لە بەشی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان (DEA) کار دەکات، ڕۆژێکیان واڵتەر لەگەڵ خۆی دەباتە ھەڵمەتێکی دەستداگرتن بەسەر کارگەیەکی ماددە ھۆشبەرەکان «مێث». لەوێدا واڵتەر یەکێک لە قوتابییەکانی پێشووی خۆی دەبینێتەوە بە ناوی «جێسی پینکمان» کە بەژداربووە لە کارگەکە، بەڵام واڵتەر خۆی بێدەنگ دەکات و ڕێگە بە ڕۆیشتنی (جێسی) دەدات. ھەر ھەمان شەو (واڵتەر) دەچێتە ماڵی (جێسی) و داوای لێدەکات کە پێکەوە ماددەی ھۆشبەر درووست بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت لە حاڵەتی مردنی داھاتێک بۆ خێزانەکەی پەیدا بکات، بەمشێوەیە (واڵتەر و جێسی) دەبنە ھاوبەشی یەکدی و ماددە ھۆشبەرەکەیان دەبێتە باشترین ماددەی ھۆشبەر لە سەرانسەری ئەمریکا، لەکاتێکدا زاواکەیان (ھانک) ئەرکی دەستگیرکدنی درووستکەری ئەم ماددەیەیە پێ دەدرێت، ئەمەش سەرکێشییەکانی واڵتەر درێژتر دەکاتەوە.
وەرز | ژ. ئەڵقە | پەخش | ||
---|---|---|---|---|
یەکەم پەخش | دوایین پەخش | |||
1 | ٧ | ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ | ٩ی ئازاری ٢٠٠٨ | |
2 | ١٣ | ٨ی ئازاری ٢٠٠٩ | ٣١ی ئایاری ٢٠٠٩ | |
3 | ١٣ | ٢١ی ئازاری ٢٠١٠ | ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٠ | |
4 | ١٣ | ١٧ی تەممووزی ٢٠١١ | ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ | |
٥ (نیوە یەکەم) | ٨ | ١٥ی تەممووزی ٢٠١٢ | ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٢ | |
٥ (نیوەی دووەم) | ٨ | ١١ی ئابی ٢٠١٣ | ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٣ |
لە نیسانی ۲۰۱۳دا، کۆمپانیای (سۆنی) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەگەڵ کۆمپانیای (AMC) زنجیرەیەکی تر درووست بکەن لەسەر شێوازی (برێکینگ باد) بەھەمان شێواز، بەڵام بە چیڕۆکی جیاواز. ئەوەبوو بیرۆکەکە بڵاوکرایەوە کە بریتی بوو لە باسکردنی سەرکێشییەکانی پارێزەری نێو زنجیرەکە (ساوڵ گوودمان)[4] و بڕیاریشدرا زنجیرەکە ناو بنرێ "Better Call Saul - واباشترە پەیوەندی بە ساوڵ بکەیت "، ڕووداوەکانی زنجیرەکە باسی ٦ ساڵ پێش ڕووداوەکانی "برێکینگ باد" دەکات کاتێک کە (ساوڵ گوودمان)، تازە بووبووە پارێزەر و ڕووبەڕووی چەندین سەرکێشی و کەیسی تاوانی جیا جیا دەبێتەوە. ئەوەبوو زنجیرەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠١٥ یەکەم ئەڵقەی پەخش کرا و پێشوازییەکی باشیشی لێکرا لەلایەن ھەوادارانی (برێکینگ باد).[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.