![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f9/Plejanov1917.jpg/640px-Plejanov1917.jpg&w=640&q=50)
گۆرگی پلێخانۆڤ
فەیلەسوف و بیردۆزەوانێکی مارکسی ڕووسی (١٨٥٦–١٩١٨) / From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆرگی ڤالێنتینۆڤیچ پلێخانۆڤ (بە ڕووسی: Георгий Валентинович Плеханов) (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٥٦ – ٣٠ی ئایاری ١٩١٨) فەیلەسوف و بیردۆزەوانێکی مارکسی ڕووسی بوو، دامەزرێنەری بزووتنەوەی مارکسی بوو لە ڕووسیا و بۆ چەندین ساڵ نوێنەری سەرەکیی و بەرگریکاری بووە. و یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا و دوای جیابوونەوەی ئەو پارتە لە ساڵی ١٩٠٣، پشتیووانی بەلشەفیکەکان (پارتی زۆرینە)ی کردووە، بەڵام ھەمیشە ھەوڵی دروستکردنی ھاوپەیمانی لە نێوان ئەو دوو حیزبەدا دەدا.
گۆرگی پلێخانۆڤ | |
---|---|
بە ڕووسی: Гео́ргий Валенти́нович Плеха́нов | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٥٦ Gudalovka، ڕووسیا |
مردن | ٣٠ی ئایاری ١٩١٨(١٩١٨-٠٥-٣٠) (٦١ ساڵ ژیاوە) Zelenogorsk, Saint Petersburg، ڕووسیا |
ھۆی مەرگ | سیل |
شوێنی ناشتن | Literatorskie mostki |
زمانەکانی ئاخاوتن | ڕووسی |
بواری کار | فەلسەفە، سیاسەت |
ئەندامی حیزبی | Land and Liberty، Black Repartition، Emancipation of Labour، پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
ئایین | بێخوایی |
باری تەندرووستی | سیل |
بەشداربووە لە | 2nd Congress of the Russian Social Democratic Labour Party، 5th Congress of the Russian Social Democratic Labour Party |
شاکارەکان | Anarchism and Socialism |
ئەرشیڤەکان لە | International Institute of Social History |
پلێخانۆڤ پێی وابوو کە کۆمەڵگە مرۆییەکان و بەتایبەت کۆمەڵگەی ڕووسی ھێشتا «پێشوەختە»ن بۆ جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی مارکسیزم و سەرمایەداری دەبێت سەرەتا گەشە بکات بۆ ئەوەی سۆسیالیزم موومکین بێت و ھەر بۆیەش دژی حکوومەتی سۆڤیەت بووە. گرنگترین بەرھەمەکانی بریتین لە: «ئەنارکیزم و سۆسیالیزم»، «مێژوو لە ڕوانگەی یەکتاپەرستەکانەوە»، «مێژووی ماتریالیزم»، «ڕاستییە لۆژیکییەکان»، «گرنگی لێکۆڵینەوە لە مێژوو لە ڕووی گەشەسەندنی بیرکردنەوە»، «ڕۆڵی تاک لە گەشەسەندنی مێژوودا» و کۆتان بەرھەمی خۆی: «پرسە بنەڕەتییەکانی مارکسیزم».