![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/65/Gujarat_Gulfs.jpg/640px-Gujarat_Gulfs.jpg&w=640&q=50)
کەنداوی خامبات
کەنداوێکە لە هیند / From Wikipedia, the free encyclopedia
کەنداوی خامبات، کەنداوی کامبھات ێان کەنداوی کامبای، بەشێکی تەنکاوی ئاوەکانی دەریای عەرەبە کە لە کەنارەکانی ڕۆژاوای ھیند لە نێوان گۆجەرات و کاتیاوار دا ھەڵکەوتووە. زارکی ئەم کەنداوە ترامپێت شێوەیە و لە نێوان ھەردوو شاری دیو و دامان دا ھەڵکەوتووە و پانییەکی نزێک بە ١٩٠ کیلۆمەتری ھەیە، بەڵام لە دوای وێ پانییەکەی زۆر کەم دەبێتەوە و دەگاتە تەنیا ٢٤ کیلۆمەتر، شاری خامبات لە سەر ئەم ەنداوە دا ھەڵکەوتووە.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/65/Gujarat_Gulfs.jpg/320px-Gujarat_Gulfs.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/86/Administrative_map_of_Gujarat.png/640px-Administrative_map_of_Gujarat.png)
چەندین ڕووبار دەڕژێنە کەنداوی خامبات، لەوانە ڕووباری سابارماتی، ڕووباری ماھی، نارمادا و تاپتی.[2] ئەم کەنداوە بەھۆی ھەڵکەوتنی لە ڕێی با وەرزییەکانی باشووری ڕۆژاوا ێەکێک لە بەرزترین ناوچەکانی ھەڵچوون و داچوونی ئاو ھەیە کە بریتیە لە ١٢ مەتر. گردەکانی نێو ئاوەکە و خیز و خۆڵی کەنارەکانی کەنداوی خامبات کاری کەشتیوانی زۆر ئەستەم کردووە. ھەروەھا گشت بەندەرەکانی ئەم کەنداوە بە ھۆی ھەڵچوون و داچوونەکانی ئاو لافاوەکانەوە تووشی گرفتی پیس بوون بە لیتە ھاتوون.
بەندەری کۆنی باروچ لە ھیند و بەندەری سورات کە ێەکەمین پەیوەندییەکانی ئەورووپی و ھیندییەکان لەوێوە سەریھەڵدا لە ڕۆژھەڵاتی کەنداوی خامبات دانە.
بندر قدیمی باروچ هند و بندر سورات که نخستین ارتباطات تجاری اروپائیان با هندوستان از اینجا شکل گرفت در شرق خلیج خامبات قرار دارند.[3]
بەندەرەکانی ئەم ناوچەیە گرینگی ناوچەییان ھەیە و دۆزینەوە و دەرھێنانی نەوت لە کەنداوی خامبات بووەتە ھۆی بووژانەوەی ناوچەکە.