کەناڵ٨ دەزگایەکی میدیاییی ھاوچەرخە کە لە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی، ڕادیۆ و دیجیتاڵ پێکدێت. ئەم کەناڵە لە ساڵی ٢٠٢٤دا دامەزراوە و بارەگا سەرەکییەکەی دەکەوێتە شاری سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان.[2][3] کەناڵ٨ لە سەرەتای دامەزرانییەوە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە،[1] ھەرچەندە کەناڵەکە خۆی بە «دوور لە ھەموو سنووربەندییەکی سیاسی، ئایینی و جوگرافی» ناساندووە.[2]

زانیاریی خێرا کەناڵ۸ Channel8, دەستپێک ...
کەناڵ۸
Channel8
Thumb
دەستپێک ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
خاوەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1]
فۆرمەتی وێنە یوو ئێچ دی (UHD)
وڵات ھەرێمی کوردستان، عێراق
زمان کەناڵ: کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی
وێبگە: کوردیی سۆرانی، کوردیی کورمانجی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی و فارسی
ناوچەی وەشان رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەورووپا، ئەمریکا، کەنەدا
پێگە سەرەکییەکان سلێمانی، ھەرێمی کوردستان
ماڵپەڕ https://channel8.com/
پەخشی ڕاستەوخۆ
دایخە

پەخشەکان

کەناڵ٨ لە ڕێکەوتی ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، دەستی بە پەخشی ڕاستەوخۆ کرد، بە زمانەکانی کوردی (شێوەزارەکانی سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی. پەخشی کەناڵەکە ٢٤ کاتژمێر بەردەوامە کە لەسەر مانگە دەستکردەکانی ھۆتبێرد، نایلسات، و گالاکسی ١٩ بەردەستە.[4]

دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨

دیجیتاڵ میدیای کەناڵ٨ بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی و تورکی ھەواڵ و زانیارییەکانی بڵاو دەکاتەوە.[5]

سەنتەری توێژینەوە

سەنتەری توێژینەوەی (iNNOV8) ناوەندێکی توێژینەوە و داھێنانە.[6] بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، پابەندە بە دروستکردنی تێڕوانینێکی بەنرخ بۆ بەکارھێنانی گشتی. بە ئەرکێکی سەرەکی بۆ پەروەردەکردنی مشتومڕی زیندوو،[7]

پڕۆژەی ستۆدیۆ٨

ستۆدیۆ٨ پرۆژەیەکی ھونەرییە لە داھێنان و پەرەپێدانی کەناڵ٨ کە تایبەتە بە پشتیگیریکردنی دارایی فیلمسازە کوردەکان بۆ بەرھەمھێنانی کورتەفیلم، دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن.[8]

دەنگۆی ناکۆکییەکان

دەگوترێ کە کەناڵەکە، پێش ئەوەی دەست بکات بە پەخش، ناوی ئایپڵەس (iPlus) و سەر بە لاھور تاڵەبانی بووە. بەڵام دوای ناکۆکییەکانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢١، کەناڵی ئایپڵەس لە لایەن بافڵ تاڵەبانییەوە دەستی بەسەردا گیرا و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ «کەناڵ٨».[9][1] لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵێک میدیای کوردی، بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کەناڵی ئایپڵەسدا ڕای گەیاند: «دەگوترێت من وەکوو بافڵ تەلەڤیزیۆنی لاھورم داخست، دەپرسم بێزەحمەت بۆ تەلەڤیزیۆنی لاھورە؟ بۆ؟ زەوییەکەی هی نۆکانە، باڵەخانەکە یەکێتی دروستی کردووە، ئامێرەکانی دەزگایەکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دروستی کردووە».[1][10]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.