![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/97/Copa_america_trofeo.jpg/640px-Copa_america_trofeo.jpg&w=640&q=50)
کۆپا ئەمریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆپا ئەمریکا کە تا ساڵی ١٩٧٥ بە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور ناسرا بوو،[1] پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێیە لە نێوان ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووردا کێبڕکێی لەسەر دەکرێت. کۆنترین پاڵەوانێتییە کە تا ئێستا بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا سێیەم پێشبڕکێیە کە زۆرترین بینەری ھەیە لە جیھاندا.[2] پێشبڕکێکە پاڵەوانەکانی ئەمریکای باشوور دیاری دەکات.[2][3][4] ھەروەھا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە ھەڵبژاردەکانی ئەمریکای باکوور و ئاسیا بانگھێشت کراون بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێکان.
کۆپا ئەمریکا | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٦ |
ناو بە زمانی فەرمی | Copa América |
وەرزش | تۆپی پێ |
کیشوەر | ئەمەریکاکان |
ڕێکخەر | کۆنمیبۆڵ |
وێبگە | https://copaamerica.com/ |
مانگ | حوزەیران |
لە ساڵی ١٩٩٣ەوە، پاڵەوانێتییەکە بەگشتی١٢ ھەڵبژاردە بەشداری دەکەن- ھەر ١٠ ھەڵبژاردەی کۆنمێبۆڵ و دوو ھەڵبژاردەی نیشتمانی لە یەکێک لە کیشوەرەکانی دیکە بانگھێشت دەکرێن. وڵاتانی دیکە کە لە دەرەوەی ئەمریکای باشوورەوە بانگھێشت کراون بریتین لە: کۆستاریکا (١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٤ و ٢٠١١)، ھندۆراس (٢٠٠١)، ژاپۆن (١٩٩٩ و ٢٠١٩)، ئەمریکا (١٩٩٣، ١٩٩٥، ٢٠٠٧)، و قەتەر (٢٠١٩).[5] پێشبڕکێکە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت.
لە کۆی دە ھەڵبژاردەی کیشوەری ئەمریکای باشوور ھەشت ھەڵبژاردە لە دوای دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩١٦ەوە لانیکەم جارێک نازناوەکەیان بەدەستھێناوە، تا ئێستا تەنھا ئێکوادۆر و ڤێنیزوێلا نازناوەکەیان بەدەستنەھێناوە. ئەرژەنتین و ئوروگوای زۆرترینجار نازناوەیان بەدەستھێناوە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، ھەریەکەیان ١٥جار بوونەتە پاڵەوان. ئەرژەنتین لە ساڵی ١٩١٦، تا ئێستا ٩ جار میوانداری پاڵەوانێتییەکەی کردووە. ئەمریکا تاکە وڵاتی دەرەوەی کیشوەرەکە کە میوانداری ئەم چالاکییە دەکات، لە ساڵی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار میوانداری کرد و لە ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ جاری دووەم میوانداری ئەم چالاکییەدەکاتەوە.