From Wikipedia, the free encyclopedia
حوزەیران (بە عەرەبی: حزیران) ناوی سوریانیی مانگی شەشەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣٠ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «جوون» (June (خوێندنەوە) یارمەتی·زانیاری) و بە فەڕانسەیی «ژووەن» (Juin) دەوترێ. ناوی ئەم مانگە لە ناوی خواژنی ڕۆمی، جوونۆ، ژنی ژووپیتێر گیراوە، کە بەرامبەرە لەگەڵ خواژنی یۆنانیی ھێرا.
لە سەرەتای مانگی جوون دا خۆر لە کۆئەستێرەی کەڵەگا ھەڵدێت؛ وە لە کۆتایی ئەم مانگە دا خۆر لە کۆئەستێرەی دوانە ھەڵدێت . جوون بەناوبانگە بەوەی کە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانیتر زۆرترین زەماوەندی تێدا دەکرێت. ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ناوی ئەم مانگە لە ناوی خواژن جوونۆ (ھێرا) گیراوە، کە خواژنی زەماوەند و ھاوسەرێتیە. ھەربۆیەش ھەندێک پێیان واێە زەماوەندکردن و پێکھێنانی ھاوسەرێتی لەم مانگە دەبێتە ھۆی بەختەوەریی.
گوڵی نیشانەی ئەم مانگە گوڵەباخە. ھەندێک جار بەم مانگە دەگوترێت مانگی گوڵەباخ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە June تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.