کۆنامی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆنامی کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی ژاپۆنییە بۆ یاری ڤیدیۆیی و کات بەسەربردن، بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری چو لە ویلایەتی تۆکیۆیە، هەروەها کارتی بازرگانی، ئەنیمێ، تۆکوساتسۆ، ئامێری پاچینکۆ، ئامێری یاریکردن و کابینەی ئارکێد بەرهەم دەهێنێت. کۆمپانیای کۆنامی گازینۆی لە سەرانسەری جیهان هەیە و یانەکانی تەندروستی و لەشجوانی لە سەرانسەری ژاپۆن بەڕێوەدەبات. یارییە ڤیدیۆییەکانی کۆنامی بریتین لە میتال گێڕ، سایلێنت هیڵ، کاسلڤانیا، کۆنترا، فرۆگەر، تۆکیمێکی میمۆریاڵ، پارۆدیۆس، گرادیۆس، یو-گی-ئۆ!، سویکۆدن و پرۆ ئیڤەڵوشن سۆکەر. سەرەڕای ئەوەش کۆنامی خاوەنی زنجیرە یاری مۆسیقی بێمانییە، هەروەها گەشەپێدەری پێشووی یارییەکان هادسۆن سۆفتە کە بە یاریەکانی بۆمبەرمان و ئایلاند ئەڤێنتچەر و بۆنک و ستار سۆڵدەر ناسراوە. کۆمپانیای کۆنامی نۆزدەهەمین گەورەترین کۆمپانیای یارییە لە جیهاندا لە ڕووی داهاتەوە. کۆمپانیاکە لە ساڵی ١٩٦٩ وەک بزنسێکی کرێ و چاککردنەوەی جەوکبۆکس سەری هەڵدا لە شاری تۆیۆناکا لە ئۆساکا لە ژاپۆن لەلایەن کاگێماسا کۆزوکی کە تا ئێستاش سەرۆکی کۆمپانیاکەیە. بارەگای سەرەکی کۆمپانیای کۆنامی لە تۆکیۆیە. لە ئەمریکا کۆمپانیای Aviation Blvd کاروباری یارییە ڤیدیۆییەکانی بەڕێوەدەبات لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و لە ویلایەتی نیڤادا کۆمپانیای Paradise کاروباری یاری گازینۆکانی بەڕێوەدەبات.
ناوی خۆماڵی | コナミグループ株式会社 |
---|---|
وێبگە | https://www.konami.com/en/ www |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |