تەندروستی
تەندرووستی جسمی و دەروونی / From Wikipedia, the free encyclopedia
تەندروستی دابینکردنی بەرژەوەندی ھەموو لایەنەکانی تەنی(جسمی)، ڕەوانی و کۆمەڵایەتییە. بە پێی وتەی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی تەندروستی تەنھا نەبوونی نەخۆشی و کەم و کووڕی لەش نییە، تەندروستی نەبوونی ھیچ گرفتێکی ڕەوانی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و جسمییە بۆ ھەریەک لە ئەندامانی کۆمەڵگا.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/f9/NewZealand-Stamp-1933-Health.jpg/220px-NewZealand-Stamp-1933-Health.jpg)
ھەست کردن بە تەندوستی لە نێوان مرۆڤەکاندا زۆر جیاوازە، بۆ وێنە ھەیە کەسێک کە ھەر دوو لاقی لە دەست داوە بەڵام ھەست بە تەندروستی دەکات، و ھەیە کەسێکیش کە ھیچ گرفتێکی لە لەشی دا نییە بەڵام ھەست بە لە دەست دانی تەندروستی دەکات.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەندروستی تێدایە. |