![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fe/Solidarity_with_the_people_of_Iran_%252852394248943%2529.jpg/640px-Solidarity_with_the_people_of_Iran_%252852394248943%2529.jpg&w=640&q=50)
کوژرانی ژینا ئەمینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، کچێکی ٢٢ ساڵەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەناوی ژینا ئەمینی (یان مەسا ئەمینی)، لە نەخۆشخانەیەک لە تاران، ئێران، لەژێر ھەلومەرجێکی گوماناویدا مرد.[1] پۆلیسی بەسیج، کە پۆلیسی ئەخلاقیی ئایینی حکوومەتی ئێرانە، ژینای دەستگیر کرد بەھۆی ئەوەی بەگوێرەی ستانداردەکانی حکوومەت لەچکی نەکردبوو. فەرماندەییی جێبەجێکردنی یاسا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای گەیاند کە ژینا پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، لە وێستگەی پۆلیس تووشی جەڵدەی دڵ بووە، کەوتووە و چووەتە کۆما.[2][3] لەگەڵ ئەوەشدا، شایەتحاڵان، لەنێویاندا ئەو ژنانەی کە لەگەڵ ژینا دەستگیرکرابوون، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان وتیان کە ژینا بە توندی لێیدراوە و بەھۆی توندوتیژیی پۆلیسەوە گیانی لەدەست داوە، بەڵام ئەمە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ڕەتکرایەوە.[4][5][6][7] ئەم قسانە، سەرەڕای پشکنینی پزیشکی بڵاوکراوەکان، وای لە چاودێرە سەربەخۆکان کرد باوەڕ بکەن کە ژینا بە خوێنبەربوونی مێشک یان بە جەڵدەی مێشکی مردووە.[8][9]
![]() | |
ناوی خۆماڵی | مھسا امینی |
---|---|
ڕێکەوت | ١٦ ئەیلوولی ٢٠٢٢ |
ناوچە | تاران، ئێران |
ناسراوە بە | ژینا ئەمینی |
دەرەنجام | خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران |
مردنەکان | ژینا ئەمینی |
ناشتن | گۆڕستانی ئایچی، سەقز، ئێران |