کودەتای سەربازی دژی سەرۆک محەممەد بازوم From Wikipedia, the free encyclopedia
کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر (بە ئینگلیزی:2023 Nigerien coup d'état) لە ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٣ کودەتایەک لە نیجەر ڕوویدا، کە تیایدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نیجەر محەمەد بازوم سەرۆکی وڵاتەکەیان دەستبەسەرکرد و فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی گشتی عەبدول ڕەحەمان تچیانی خۆی وەک سەرۆکی سەربازی نوێ ڕاگەیاند.[3][4][5][6] هێزەکانی پاسەوانی سەرۆکایەتی سنوورەکانی وڵاتەکەیان داخست و دامودەزگاکانی دەوڵەتیان ڕاگرت و قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاند.
کودەتای ٢٠٢٣ی نیجەر | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
حکومەتی نیجەر- خۆپیشاندەرانی حکومەتی نیجەر | ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ پاراستنی نیشتمان - بزووتنەوەی M62 لایەنگری کودەتا خۆپیشاندەران | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
| |||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
پاسەوانی سەرۆکایەتی |
| ||||||
ھێز | |||||||
نەزانراو | |||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
لانی کەم لایەنگرێکی مەدەنی بریندار بوو | چەند لایەنگرێکی مەدەنی بریندار بوون |
ئەمە پێنجەمین کودەتای سەربازی بوو لە دوای بەدەستهێنانی سەربەخۆیی وڵاتەکە لە ساڵی ١٩٦٠ لە فەڕەنسا، و یەکەم کودەتای سەربازی بوو لە دوای ساڵی ٢٠١٠[7]
پێشتر نیجەر لەدوای وەرگرتنەوەی سەربەخۆیی لە فەرەنسا لە ساڵی 1960چوار کودەتای سەربازیی بەسەردا هاتبوو، دوایینیان لە ساڵی 2010 ڕوویدا، لە نێوانیاندا چەندین هەوڵی کودەتاش هەبوون، دوایینیان لە ساڵی 2021 بوو کە سەربازە ناڕازییەکان هەوڵیاندا دەست بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیدا بگرن دوو ڕۆژ پێش دەستبەکاربوونی محەمەد بازوم، سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵات.[8]یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵات بوو کە بە شێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردرابوو. هەروەها ئەم کودەتایە لە دوای کودەتاکانی ئەم دواییەی وڵاتانی نزیک خۆی ڕویدا، وەک لە گینیا و مالی و سودان لە ساڵی ٢٠٢١ و دوو کودەتا لە بورکینافاسۆ لە مانگی یەک و ئەیلولی ٢٠٢٢، کە ئەم هەموو کودەتایە بووەتە هۆی ئەوەی ناوچەکە بە " پشتێنەی کودەتا" ناو ببرێت.[9]
شیكارییەکان دەڵێن ڕەنگە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و گەندەڵی حکومەت هۆکاری ڕاپەڕینەکان بێت.[10] وڵاتەکە زۆرجار لە پلەی خوارەوەی پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە[11] و هەروەها چەندین جار تووشی گروپە یاخیبووە ئیسلامییەکانی وەک قاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامی و بۆکۆحەرام، بووەتەوە[12] سەرەڕای ئەوەی لە بواری سەربازیدا مەشق و ڕاهێنان و پاڵپشتی لۆجستیکی لەلایەن ئەمریکاوە وەرگرتووە، هەروەها چەندین وڵات بنکەیان لە وڵاتەکەدا هەیە لەوانە، فەرەنسا و تورکیا.[13][14]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.